وتووێژ:ڕەوشت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

کاک @فەرهاد: سپاس بۆ ماندووبوونی بێوچانتان! ویستم بڵێم سەرچاوەکان دانانێیت؟ لەبەرئەوە وتم چونکە تاگی ئامادەکردنتان لابردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: بێگومان،بەڵام ئەم ماوەیە کەمێک سەرقاڵم،لەم نزیکانە بۆی دادەنێم،ئەگەر بەکارهێنەرێک دەناسیت دەرچووی دەروونناسی یان کۆمەڵناسی بێت ئاگاداری بکەرەوە تا چاوێکی لێ بکات،بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @فەرهاد: وەڵایی لێرە بەس @Aza: دەناسم کە کار لەو جۆرە وتارانە بکات. ھیوادارم چاوێکی لێ بکەن. سپاس بۆ ئێوەش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوە[دەستکاری]

پڕیە لە ھەڵە. زەقترینی ئەوەیە بە ethic دەڵێ ڕەفتار! Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ بزانە ئەمەی چۆن وەرگەڕاندووەتەوە:

One should treat others as one would like others to treat oneself

دەڵێ «مرۆڤ دەبێت وەک کەسێکی تر مامەڵە بکات بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ خۆی بکات». لە حاڵێکا دروستەکەی ئەمەیە: مرۆڤ ئەبێ ئەو جۆرە کە پێی خۆشە لەگەڵ خۆیا مامەڵە بکرێت، لەگەڵ کەسانی ترا مامەڵە بکات. Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aza بۆچی پێت وایە تەواوی وتارەکە شایەنی سڕینەوەیە لەبەر ئەم ڕستەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتارە ھەر بۆ سڕینەوە باشە. ھیچ خزمەتێک نە بە ویکیپیدیای کوردی ئەکات نە بە زمانی کوردی، بگرە زۆریش زەرەری ئەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٨:٥١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: دەتوانی بە دیاریکراوی ڕوونی بکەیتەوە بۆچی شایەنی سڕینەوەیە وە کێشەکان یەک بەیەک باس بکەیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە کە نووسەری وتار بە ئێتیک ئەڵێ ڕەفتار و، ناسراوترین و بەناوبانگترین یاسای ئەخلاقی کە یاسای زیڕینی پێ ئەوترێ (وا لەگەڵ خەڵکا بجووڵەرەوە کە پێت خۆشە وات لەگەڵ بجووڵنەوە) نازانێ چییە و کاتێکیش لە دەقە ئینگلیزییە بەرچاوی ئەکەوێ لێی تێ ناگا و بەو شێوەیە ھەڵە وەرئەگێڕێ، نیشان ئەدات کە ھیچ لە باسەکە نازانێ و ئینگلیزیشی باش نییە. با بسڕدرێتەوە تا سەر لە نوێ خۆم کۆلکەیەکی بۆ دانێم. Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ دڵنیای لەوەی کە دەیانلێیت واتا پێکھاتەی ٦٧ ھەزار بایتی ناوەڕۆکی وتار ھەمووی بەتاڵ و قسەی ناڕاستە؟ نەک بەشێک و دوو بەشی وتارەکە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توخوا کەسێک ئەمە بۆ مەعنا کاتەوە بزانم چی ئەڵێ: لە ڕووی ڕووکەشییەوە «ڕەوشت» ئاماژە بە بەھا کەسی و کولتوورییەکان، پەرلەکانی ڕەفتار یان زیاتری کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگایەک دەکات، کە ئەو پەرلە ڕەفتارانە دابین دەکەن کە تێیدا جێبەجێی دەکات و لەلایەن تاکێکەوە پەسەند دەکرێت.

وەڵڵا ئەمە کوردی نییە. ئەگەر ئەمە بە کوردی نووسراوە حەتمەن من کورد نیم، چون ھەر لێی تێ ناگەم. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ھێشتنەوەی خەساری زۆرە. کێ بێت بەم ھەموو ھەڵە بچێتەوە. من کە ناتوانم. ئەزانم نووسەر زۆر خۆی پێوە ماندوو کردووە. بەڵام ئێمە ئەبێ زمانی کوردی بۆمان گرنگتر بێ تا ڕاگرتنی دڵی تاکە کەسێک. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Aza: من ویستم شتێک بە ڕوونی بخەمە ڕوو بۆتۆ و بۆ ئەوانەی دوای خۆمان کە دێنە ئێرە یان خەریکی خوێندنەوەی گفتووگۆکە دەبن:
من بە دیاریکراوی پرسیم تەواوی وتارەکە کە ٦٧ ھەزار بایتە تۆ لێکۆڵینەوەت لە ھەمووی کردووە و پێت وایە ھەمووی بەتاڵ و قسەی ناڕاستە؟، نەک بەشێکی یان چەن شوێنێکی پێویستی بە ڕاستکردنەوە بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش ھەر بە شێوەی جۆربەجۆر وەڵامت ئەدەمەوە، تۆ ھەر تێ ناگەیت. کێ بێت بەم ھەموو دەقە بچێتەوە؟ فارس ئەڵێ «مشت نموونەی خەروارە». من چەن نموونەم بۆت ھێناوەتەوە، لەو چەن نموونەیە مەزەندە بکە باقیی وتارەکە چۆنە. بە ڕای من ۵۰۰ ھەزار بایتیش بێ فلسێ نایەژی. خەسار و زەرەری زۆرە ھێشتنەوەی. Aza (لێدوان) ‏١٩:١٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینیی بەڕێوەبەر: ڕێزم بۆت ھەیە بەڕێز @Aza و دەزانم شارەزایت، بەڵام ناتوانم بڕیاری سڕینەوەی تەواوی وتارەکە بدەم، بێگوومان وتارەکە دەکرێت ھەر بەم شێوەیەی ئێستا چاک بکرێت گەر ھەڵەی ھەیە. ئەو بەشانەش بسڕدرێتەوە کە مانای تەواو نادەن و ھەڵەن  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:١٠، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک و ئارام و پیرەھەڵۆ و سەرچیا تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بنووسن. سپاس. Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لەگەڵ ئەوەم بسڕدرێتەوە. وتار ئەگەر باش نەبێت، ھەر بە خوێندنەوەی چەند ڕستەیەکی بەدیار دەکەوێت. سەرچیا‏١٠:١٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aza: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت. بەس لەکاتی دانانی تاگی سڕینەوە، دەبێت دروستکەرەکەش ئاگادار بکرێتەوە. بە ڕای من دەبێت پێش ھەموو شتێک بانگی دروستکەری وتارەکە بکرێت و لەگەڵ خۆی وتووێژ بکرێت تا بە ئەنجامێکی باشتر بگەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 لێدوان: لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموو لایەک، بەڵام بۆچی بەشێکتان سڕینەوە بە تاکە ڕێگا دەزانن؟ بۆچی نایەن وتارەکە بەتاڵ بکەن و دیسان خۆتان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بینووسنەوە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٠٠:٤٠، ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سازکەری وتارەکە کاک @فەرهاد:ـە کە ماوەیەکە لەبەر ھەندێک کێشە بەشداری نەماوە، بەڵام زەحمەتێکی زۆری بەو وتارەوە کێشاوە و پێویستە ئەویش بێتە ناو باسەکە. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٠:٤٣، ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یان خێرا چاک بکرێ یان بیسڕنەوە.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٢، ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕەوشتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٠٥، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕەوشتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٣٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]