وتووێژ:پێکھاتە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشنیاز دەکەم ناوی ئەم وتارە بکرێتە ھەیکەل. پێکھاتە زیاتر مانای پێکھێنەری شتێک دەدات نەک شێوە و ستراکچەرەکەی. سەرچیا‏١٥:٠٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Pirehelokan: تۆ چی دەڵێی لەسەر ئەمە؟ بەھۆی ئەوەی زیاتر لەو بوارە بەشداریتان بووە. سەرچیا‏١٩:١٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس سەرچیا بۆ باسەکەت. یەکەم، وابزانم ھەیکەلت پێشنیار داوە بۆ ئەو ستراکچەرەی بە مەعنای buildingە. ئەگەرنا ئەم وتارە زۆر بەربڵاوترە بۆ نموونە باسی پێکھاتەی دراوە دەکات. بۆیە ھەیکەل باش نیە. دووھەم، خودی ھەیکلەل عەرەبییە. من کێشەم لەگەڵ وشەی زمانەکانی تر نیە، بە مەرجێک بەری تێگەیشتنی خوێنەر نەگرێت. بۆ نموونە قەڵەم، فەزا، مەجلیس، کتێب و... زۆر ئاسایین، بەڵام ھەیکەل زۆربەی کورد کە عەرەبی نازانن لێی تێناگەن. ئینجا ھەیکەل بە مەعنای پەیکەر و بت بووە لە کوردیدا نەک ماڵ یا باڵەخانە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٥، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش. ھەرچەند پێم وایە لە ھەندێک لایەن ھەیکەل واتایەکی باشتر دەدات بەڵام ڕەنگە بۆ ھەموو بابەتەکان دەست نەدات وەک خۆت باست کرد. سەرچیا‏٢٠:٥٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش لەگەڵ قسەی پیرەھەڵۆم. ئەو وشانەی بیانین و ھەموو خەڵکی نەخوێندەواریش لێی تێ دەگەن بێکێشەن. لەگەڵ ئەوە نیم کاتێک بۆ وشەیەک بەرامبەرمان نییە بێین و وشەی بیانی بخەینە سەر زاری خەڵک. بۆ نموونە لێرەدا کاک سەرچیا دەڵێ عەرەبییەکەی دانێن. لە وتووێژی entryدا کاک ئازا دەڵێ مەدخەلی فارسی خراپ نییە. دەی ئەگەر ئاوایە بۆ خۆمان ماندوو کەین ھەر بە فارسی و عەرەبی بدوێین. خۆ ئە ئێستایش ئێمە ھەموو ئەمانە بە فارسی و عەرەبی دەڵێین. دەبێ بسەلمێنین بۆ ئەمانە بەرامبەرمان نییە. دەبێ وشەی جوان و نوێ دابنێین و خۆمان ماندوو کەین بۆ گەشەکردنی زمانەکەمان. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ئەم وشەیەم لە ڕووی فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستان دانا. پێکھاتن چەن مانای ھەیە: ڕێککەوتن لەسەر شتێ، جێبەجێ بوون، دروست بوون. بۆ ستراکتور زۆر گونجاو نییە، بەڵام شتێکی تریش ناگات بە زەینم. پێتان وا نییە پێکھاتە زیاتر بۆ compound باشە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە. پێکھاتە بۆ compound باشترە. لە عەرەبی و فارسیدا مرکب دانراوە. مامۆستا گیو لە فەرھەنگی نۆبەرەدا بۆ مرکبات العضویة نووسیویەتی پێکھاتووە ئۆرگانییەکان. لە زمانەواندیدا پێی دەڵێن لێکدراو. لە ڕاستیدا لێکدان لەمە نزیکە بەڵام دەبێتە combine. بۆ Structure ھیچمان نییە. فارسیش نەیبووە ئێستایش جارێک دەڵێن ساخت جارێک ساختار جارێکی تر سازە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]