وتووێژ:پێوان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێواندن؟؟ یاخۆ پێوان؟--چالاکWьтуwеж (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٥٨, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاکە چالاک ھیچیان "پێوانە" ڕاستە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٢٢, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

"پێوانە" وەک شتێکی یەکەیەکە بۆ measurement (دەتوانین بڵێین شتێکە وەکوو ئەمە. measurement یانی ئەندازەگرتن. تۆ دەڵێی ئەندازەم گرت یانی پێوام نەک پێواندم. بە بڕوای من پێوان دروستترە. سەیرێکی ئێرەش بکە.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٤٧, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە چالاک ڕێم بدە با لە برای خۆم بگەیەنم، یەکەم چەمکە زانستییەکان لە ھیچ زمانێک سەدا سەد واتای چەمکە زمانەوانییەکان نادەن. وە دەستەواژە زانستییەکان پێوەندییان بە دەستەواژە زارەکییەکانەوە نیە و ناکرێت بەراورد بکرێن.
دووەم بۆ measurement ڕێک "پێوانە" بەکاردێت و "پێوان" بە بەرانبەری measure بەکاردێت.
سێیەم ئەمە و ئێرەش دەست خۆشبێت بۆ ئەم دیکیتۆیە بەڕاستی لە مێژ بوو بەدوای فەرھەنگێکی سەر‌ھێڵی کوردی دەگەڕام بەڵام بەداخەوە ئەم وشەیان ھەڵە نووسیوە (measurement) واتە "پێوانە" نەک پێوان، پێوان ھەروەکوو وتم واتە (measure)، ھەرچەندە لەوانەیە لە ڕووی زمانەوانییەوە ڕاستیان نووسیبێت بەڵام ئەگەر وەکوو زاراوەیەکی زانستی بێت ھەڵەیە، سەبارەت بە ئەمە کاکە چالاکی بەڕێز ئینگلیزیم زۆر باش بەڵام ئەوەندەی تێیگەیشتم وابزانم ئەمە مەبەستی (کووپ)ی پێوانەی خواردن دروست کردنە یەعنی بۆ نمونە دەڵێن یەک کووپ شیر و نیو کووپ فڵان و فڵان..ھتد بۆ دروست کردنی فڵانە خواردن.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:١٣, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مامە بە پێچەوانە ئێمە لێی حاڵی بووین! یانی من دەڵێم measure «پێوانە»یە و measurement «پێوان»ه! سەیری measure لە ویکیفەرھنگی عەرەبی بکە نووسراوە مقیاس دەی مقیاس یانی پێوانە ئیتر. نازانم جا ھی کامەمان ڕاست بێ بەڵام برایانی تریش بڕوای خۆیان بڵێن باشە و ئەوە کاک ئازاش ئاگادار دەکەمەوە چون نووسەری وتارەکەیە و زانیارییەکی باشی ھەیە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٤٩, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

پێواندن= پێوان، ئەم دوو وشە "ناوی کردار= مصدر"ن، یەکەی پێواندن دەبێتە پێوانە= واتە ئامێرێ کە بۆ پێواندن بە کار دەبرێت. مادیوتووێژ (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:١٩, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ئەمانە بەڵێ، کێشەکە لە بەرامبەرە ئینگلیزییەکەیدایە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٢٧, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک کاکە ھەروەک وتم مانای وشە لە زاراوەدا جیاوازە وەک لە زمانەوانیدا، ئەو ویکی فەرھەنگی عەرەبی مقیاسی نووسیوە پێوەندی بە کوردی نییە دوایی ویکی فەرھەنگی عەرەبیش ھەڵەی نووسیوە بە عەرەبی (لە فیزادا نەک لە زمانەوانی) بە مێژەر و مێژەرمێنت ھەردووکی دەڵێن قیاس (ھەر مقیاس)م نەدیووە ئەمە یەکەم جارمە لەوانەیە وەکو لەوزموعدەکە بێت ئەمەش، بەڵام بە کوردی (لە فیزیادا نەک زمانەوانی) مێژەر=پیوان، مێژەرمێنت=پێوانە. تکایە نابێت زاراوە و وشەی ئاسایی وەکو یەک لێکدانەوەیان بۆ بکرێت. ئێستا بۆ نمونە "ھەیڤ" لەگەڵ "مانگ" لەزمانەوانی یەک شتن بەڵام لە فیزیا جیاوازن، ھەیڤ مەبەستی ئەوەی ئاسمانە و مانگیش مەبەستی دوانزەیەکی (بەشێک لە ١٢ بەش) ساڵە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٢٩, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە منیش قسەم نییە چون شتەکە پسپۆرانەیە. ئەوە بە کاک ئازام وتووە با ئەویش ڕای خۆی بڵێ (چون نووسەری وتارەکەیە) پاشان چارەسەری دەکەین. (چاو لە ویکی simple english بکە، بەڕاستی کەس نازانێ چۆنە!)
بەڵم شتێکی زۆر سەیرم بیست. یانی ئێستا ھەیڤ بۆتە moon و مانگ بۆتە month؟!! نامھەوێ لەسەر ئەمە لێدوان بکەم بەڵام ھەر ئەوەندە دەڵێم: لای کوردەکانی باکوور (کرمانج) مانگ و ھەیڤ یەک شتە و ئەویش moonە، ئەوان لە کۆنەوە بە month دەڵێن مەھ (خۆم بە زمانی وانم بیستووە). لە تەواوی زمانە کۆنەکانی ئێرانیشدا چەند ھەزار سالە ھەر ئاوایە. تەنانەت لە سۆرانیشدا مانگ ئەوەی ئاسمانە و بە monthیش وتراوە مە (کورتکراوەی مەھ). بەڵام ئێستا مە لە سۆرانیدا نەماوە و تەنیا لە وشەی ڕەشەمەدا (مانگی ڕەش) ماوەتەوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٤٩, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە موون و مەنس نەگۆڕاون لە زماندا لای ئێمە بە سۆرانی ھەردووکی پێی دەوترێت "مانگ" وشەی "ھەیڤ"یش بادینیە ھەر مانای مانگە، بەڵام لە فیزیادا (نەک لە زماندا) بۆ ئەوەی جیابکرێنەوە بۆ ئەو تەنەی لە ئاسمانە دەوترێت "ھەیڤ" ھەرچەندە مانگیش لە بیر نەکراوە زۆرجار بەم شێوەیە دەنووسرێت "ھەیڤ (مانگ)"، وە بۆ دوانزەیەکی ساڵ ھەر مانگ دەنووسرێت ئاوا "مانگ"، دووبارە دەیڵێمەوە تکایە تکایە تکایە زمان پێوەندی بە زاراوەوە نییە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٢٦, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە وەڵڵا دەزانم دەڵێی چی من وتم کرمانج بە month دەڵێ مەھ. باشتر بوو لە زانستدا month کرابا مەھ نەک ئەوەی کە moon بکەن بە ھەیڤ. قسەی من ئەوە بوو.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٣٧, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ڕاستە وابووایە باشتر بوو. بەڵام دیارە بۆیە "مەھ"یان دانەناوە چونکە وتنی ئەو وشەیە (مەھ) زۆر قورسە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٣٥, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەرێ ئەوەشی ھەیە بەڵام ھەموو شتێک ھەر سەرەتاکەی ئەستەمە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٤٠, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو.
پێوان باوترە لە پێواندن. لە کتێبەکانی فیزیای باشووری کوردستانیشدا ھەر پێوان بەکار دێ. بەڕای من پێوانەکاری باشترین بەرامبەرە بۆ ناوی ئەم وتار. لە زۆر شوێنیشدا دیومە بەکار ھێنراوە. پێوانە ڕێک ھەمان یەکەی پێوانە.--Aza (لێدوان) ١٨:١٧, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)