وتووێژ:پێشنیار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمە پێشنیار نییە. ئەمە تەڵقینە، واتە نانە زمان، فیکرێک خستنەن ناو مێشکی کەسێک.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر بەو پێیە پێشنیار یانی پێشتر نیان؛ بەو شتەی دەفەرمووی نزیک نییە؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٨، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیار=پێش+نیار(لە چاوگی نیانەوە/نان). ڕێک بەرامبەری ئەوە لە ئینگلیزیدا Propose=pro+pose واتە (بیرۆکەیەک یا شتێک) خستنە پێش کەسێ. دەکرێت بۆ بەرامبەری ساجسشنیش بە کار بێت، بەڵام پڕ پێستی نیە. ساجسشن لە ڕیشەدا یانی لە ژێر دڵەوە ھەڵقوڵین(sub+gest). وەک بیرێک یا وەسوەسەیەک لە ژێرەوە ھەڵقوڵێت و بێت بە مێشکدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٤، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە بەڵام ناتوانین بڵێین ڕێک. چون پێش- بە لاتینی دەبێتە pre- نەک pro-. پێشگری pro- بە کوردیی رێک دەبێتە ڕا- (ھاوڕیشەن). یانی Propose دەبێتە ڕانیان و Proposition ڕانیار. پێشنیاریش ھەر جوانە بۆ ئەمە. لەو دیویش نەیانزانیوە نیار لە پێشنیاردا چییە پێیان وابووە ھەڵەی نووسینە بە دڵە خۆیان گۆڕیویانە و کردوویانە پێشنیاز کە لێی حاڵی بن کە چی پێشنیاز دەبێتە prerequisite.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]