وتووێژ:٥ (ژمارە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئایین[دەستکاری]

ھەر بەڕاستی ئامادەیی ئەوەتان تێدایە ئەم ژمارەیە بە ئایینی ئیسلام ببەستنەوە بەڵام باسی دینەکانی تر ناکەن؟ ئەی مەسیحییەت و دینەکانی تر چی؟ خۆ لە ویکیپیدیای ئینگلیزی باسیان کراوە. گەر ئێستە ئەمە تاگی لایەنگریشی لێ بدەم ویکییەکانی تر ھەر پێمان پێدەکەنن. تکایە تا ئامادەیی ئەوەتان تێدا نەبوو بیبەستنەوە بە ھەموو دینەکانی تریشەوە، بەشی "ئایین" بۆ ئەم وتارە زیاد مەکەن. سوپاس.—‎ژیار وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم چۆن وەسفت بکەم کاک ژیار. بەڕێز هەستەکەم دژایەتی دروست ئەکەی وادیارە کاک موحەممەد زانیاری هەییە لە ئاینی ئیسلام بۆیە زانیاری بۆ ژمارە ٥ زیاد ئەکات، سەیری ویکی ئینگلیزی یان عەرەبی بکە هەرشتێک پەیوەندی هەبێ بە ژمارە پێنجەوە هەبووبێ نووسراوە. دووبارە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە بخوێنەوە تێبگە ئینجا بەکاربێنە!. --(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏١٩:٣٦، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers: (کاکە ژیار): ئامانجی من زیادکردنی زانیاری بوو بۆ وتارەکانی ژمارە، سەبارەت بە ئاین وەکو کاکە @KovanBarzinji: ڕایگەیاند من تەنھا زانیاریم لەبارەی ئاینی ئیسلامەوە ھەیە، لەڕاستیدا بڕگەکانی وتاری ژمارە لە ویکی ئینگلیزی زۆر بواری تری تێدایە، بەندە تەنھا ئارەزووی وەرگێڕانی بەشەکانی تەکنەلۆژیا و ئاینی ئیسلامم ھەیە.. لەڕاستیدا گەیشتوومەتە باوەڕێک کە لە ویکیپیدیادا نزیکی وتارە پەیوەندیدارەکانی ئیسلام نەکەومەوە، ئەوەش بەھۆی ھەندێک پابەندبوونەوە کە دەبێتەھۆی لایەنگری... --«محمد طەلێدوان ‏١٩:٤٨، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @KovanBarzinji:، بەڕاست من دژایەتی کێم کردووە؟ لە کاتی مانەوەم لە ویکیپیدیا لە باشترکردنی ویکیپیدیا زیاتر ھەوڵی ھیچ شتێکم نەداوە، سەرەتا من ئەم یاسایەم باش خوێندۆتەوە بەڵام لەکاتی لایەنگری ڕوون و ئاشکرا پێویستە گەڕاندنەوە بەکاربھێندرێت. من شەڕە دەستکاریم نەویستووە، سەیری ڕێساکانی پڕۆژەی وپ:وب بکە کە خۆم نووسیومە لەوێ خۆم ئاشکرام کردووە. ھەندێک جار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پێویستە یاسایەک بشکێنین. ھەروەھا کاک @Muhammed taha:ی بەڕێز بڕوا بکە من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئیسلام نییە، من لەسەر پەڕە تایبەتییەکەی خۆشم نووسیومە کە لایەنگری ھیچ دینێک نیم. بۆخۆتان دەزانن خۆ لە وتارێکدا پێویستە ھەموو جۆرە زانیارییەکی تێدا بێت، ئێستە تۆ لەسەر ئیسلام نووسیت دەستەکانت خۆشبێت بەڵام پێویستە بەشەکانی تریش زیاد بکرێت کە لەسەر دینەکانی دی نووسراون. سوپاس بۆ تێگەیشتنتان.
ھەر بۆ زانیاری زیاتریش بەڕێز @KovanBarzinji:، وتار نابێت لەسەر زانیاری خۆت نووسرابێت. بۆیە من مافی ڕاستەوخۆی گەڕانەوەم ھەبووە گەر لەسەر زانیاری بەڕێز موحەممەد خۆی نووسرابێت. ڕێز، خۆشەویستی و خۆشبەختی بۆ ھەموو لایەک، من لایەنگری ناکەم :)—‎ژیار وتووێژ ‏١٩:٥٧، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Lost Whispers: سەیری بکە چی ئەبینی؟ هەموو ئەو شتنانەی کە پەیوەندی بە ژمارە ٥ ەوە هەییە مێژووی دەستکارییەکەشی ببینە بە سەدان جار دەستکاری کراوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک لەخۆی بگرێ و یەک کەسیش نییە، بۆیە ئیتر پێویستە چاوەڕێ بکرێ کە لە ویکی کوردی تا هەموو بوارێک لەخۆ بگرێ، وە ئەو گەڕاندنەوەی تۆش کردت لە دژایەتیەک زیاتر هیچ نەبوو، سوپاس --(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏٢٠:٠٩، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
(کاکە ژیار) @Lost Whispers: ھەڤاڵێکی بەڕێز و خۆشەویستیت، ئێمە ھەموومان لێرەین بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی ویکی، ئەو زانیارییانەم لەویکی ئینگلیزی وەرگرتووە و لەدروستییان دڵنیام، وە پێویستە فراوانیش بکرێن و ھەموو بوارەکانی تر لەخۆ بگرێت. توانا و ئارەزووی بەندەش ھەر ئەوەندەیە کە ئاماژەمم پێکردووە. زۆرجار دەستکاری نامۆمم بینیوە، بەھۆی ئەوەی دەستکارییەکی دروست بووە گەڕاندنەوەم ئەنجام نەداوە یان چاکم کردووەتەوە.. سوپاس بۆ ئێوەی خۆشەویست... --«محمد طەلێدوان ‏٢٠:١٦، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]