وتووێژ:نیشتەجێیی ھەمیشەیی لە کەنەدا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەیری ویکی فەڕەنسی بکەن نووسراوە (Résident permanent (Canada) واتە نیشتەجێبوونی هەميشەيى لە کەنەدا یان نیشتەجێبوونی یەکجارەکی (کەنەدا) بۆیە من پێشنیاری گواستنەوە دەکەم بۆ یەکێک لەو ناوانە یان ھەر دانەیەکی باشتر ئەگەر ھەبوو.—ژیـار وتووێژ ‏١١:١٩، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ئەڵێم نیشتەجێیی ھەمیشەیی لە کەنەدا یا نیشتەجێیی ھەمیشەیی (کەنەدا)، نیشتەجێبوون چاوگە و خوێنەر دەخاتەوە بیری پرۆسەی نیشتەجێبوون و کارەکەی نەک خودی دیاردەکە. بۆ ئەو ھاوڕێیەش کە وتارەکەی نووسیوە. دوو وشەی نیشتەجێبوون و (کەنەدا)ی لکاندووە بە یەکدا! نازانم بۆ؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٢، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەم نییە لەگەڵ پێشنیارەکەی ئێوەش. بۆ چەماوەکانیش کێشە نییە کە گواستمانەوە دەتوانین ئەویش چاک بکەین. تازە با جرێ ئاوابێت.—ژیـار وتووێژ ‏٢٠:٠٤، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ فەرقی نیشتەجێی و نیشتەجێبوون قسەی پیرەھەڵۆی بەڕێز راستە. نیشتەجێبوون یانی reside نەک residency. نیشتەجێ یانی resident و نیشتەجێیی residency .
بۆ مانای وشەی permanent بەراستی ھەم لە فارسی و ھەم لە عەرەبیدا بەرامبەرێکی جوان دانەنراوە. مانای permanent ئەمەیە:

Lasting or remaining without essential change

ئەمە جوان دیارە ھیچ پێوەندیی بە دائم یان بە کوردی ھەمیشەیی-وه نییە. چون لە عەرەبی و فارسیدا وشەیەکی نەگونجاویان داناوە ئێمەش بەداخەوە بە لاساکردنەوەی ئەوان تووشی ھەڵە بووین. باشترین مانا بۆ ئەمە لە فارسیدا وشەی «ماندگار»ە. ھەر ویستم پێتان بڵێم permanent ئەمە نییە تا ئێستا زانیومانە. ئەم بەرامبەرە نادەقیقانە بەتایبەتی لە زانستدا زۆر گێچەڵمان بۆ دەنێنەوە. ھەمیشەیی بۆ وشەی perpetual گونجاوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٢، ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی واتای تەواوی lasting or remaining Indefinitelyـە. واتای Indefinitelyیش بە (an unlimited period of time) دێت، ئەمەش بە کوردی دەبێتە (کاتێکی بێ کۆتایی) بێ کۆتاییش ھەمیشەیی نییە؟ بۆیە بەڕای من کێشە دروست ناکات.—ژیـار وتووێژ ‏١٧:٢٣، ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماناکەی جنابت دروستە. لێرەدا جنابت دەبێ بزانی مەبەستی سەرەکی لە مانایەدا remainingە نەک indefinitely. یانی شتێک کە بۆ ھەمیشە (نەگۆڕ) دەمێنێتەوە، نەک شتێکی ھەمیشەیی! نازانم لێم تێگەییشتی یان نا؟
لە فارسیدا کە دەڵێن ماندگار، وشەی ماند ھەر مانەوەی کوردییە یانی شتێک کە ھەر دەمێنێتەوە (remaining Indefinitely). بەکورتی لە وشەی permanent مانەوە (remain) مەبەستی سەرەکی وشەکەیە نەک indefinitely. جا چ جۆر مانەوەیەک؟ مانەوەیەکی ھەمیشەیی نەک خودی ھەمیشەیی... .--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٦، ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواتە تۆ دەڵێیت بکرێت بە چی؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٨:١٠، ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە بەئاسانی بکرێ وشەیەک ڕیک بەم مانایە بۆ ئەمە دابنێین یان رۆبنێین بەڵام ھەر وەک دەزانی ئەمە ئەرکی ئێمە نییە. مادامێک لە ڕێگای فارسی یان عەرەبییەوە ئینگلیزی دەکەینە کوردی، ئەمە ھەر حاڵ و ڕۆژمانە. ھەڵەی زمانی ئەوانیش بە زمانەکەمان زیاد دەکەین و کوردیش کە بەباشی نازانین لە کوردنیکردنەکەشدا ھەڵەیەکی تر دەکەین. ناکرێ لە ڕێگای زمانی عەرەبییەوە کە زمانێکی سامییە یان فارسی کە خۆی نیوەی عەرەبییە خزمەتی زمانی کوردی بکەین، ئاکامی ئەم بە ڕواڵەت خزمەتە خیانەتە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٨، ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی نیشتەجێیی ھەمیشەیی لە کەنەدام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٤٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی نیشتەجێیی ھەمیشەیی لە کەنەدام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:٣٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]