وتووێژ:نیشانەکاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەر وەک دەزانین Semiosis باسی Sign دەکا. ھێما لە زمانی کوردیدا زیاتر وەک بەرامبەری Symbol باوبووە و بەکاردێ. وەک چون لە ویکی خۆماندا وتاری ھێمای کیمیاییمان ھەیە بەرامبەر بە Chemical Symbol. یان لێرەدا ھیماگەری وەک بەرامبەری Symbolism ھاتووە. بۆ Sign نیشان/نیشانە خراپ نییە، وتارمان لەسەری ھەیە نیشانە یان دەنا نیشانەی کۆتاییھاتن بەرامبەر بە Termination signal. ئەگەر ئەمەش نەبێ ھێما دانەنێین چون بە مانای Symbol برەوی سەندووە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش کاکە چالاک تەواو هاوڕام. حەزەکەی خۆت بیگوازەوە کەواتە. بەخوای ئەوکات ئەبێ شتێکیش دانێن بۆ semiotics کە ناوە گرنگەکەیە و لانی کەم 2 ساڵە خۆمی لێ ئەدزمەوە. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک هیوا بۆ semiotics کێشە نییە. semiotics ئاوا مانا لێدراوەتەوە the study of signs کە ئەمە دەبێتە نیشانەناسی. نیشانەش (sign) خۆی دابەش دەبێتە سەر icon و index و symbol.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٩، ١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کاکە. ماوینەتەوە سەر semiology بەرامبەر semiotics، بەڵکە خۆت یان خێرخوازێ بڕیار بدات، کات هەبوو خۆشم خەریک ئەبم.--هیوا (لێدوان) ‏١٨:٥٤، ١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]