وتووێژ:مەلای باتەیی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناو و سەردەمی ژیان؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٥، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەحمەدم نەبیستبوو! ناوی وتارەکە مەلای باتەیی بێت باشترە. ھەم باوترە ھەم خۆشتر. بۆ ماوەی ژیانەکەیشی چ سەرچاوەیەک ھەیە؟ مارف خەزانەدار لە مێژووی ئەدەبییەکەیدا ئەوی لە دوای جزیری ھێناوە یانی دوو سەد ساڵ دوای ئەوەی لە وتارەکەدا نووسراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٧، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ساڵە گەڕام شتێکی وای لەسەر نەبوو، بەڵام لە ویکیی کورمانجیش وا ھاتووە. ناوەکەشی؛ ئەوەی دەڵێی باشترە، یانیش مەلا حەسەنی باتەیی. --| سەرچیا‏١٨:٠٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکێک لە ویکییەکدا شتێکی نووسیوە و ھەموویان کۆپییان کردووە! ئەم وتاریشە ھیچ سەرچاوەی نیە. زۆر جار ڕۆژھەڵاتناسەکان بە ھەڵە مێژوویان بۆ ئەدەبی کورد نووسیوە. بۆ نموونە مەلای جەزیرییان گەڕاندووەتەوە بۆ سەدەی 11! من بڕوام بە مارف خەزانەدار ھەیە کە نووسیویەتی: 1675 تا 1760. تا بزانین بەڵگەی چی بووە و سەرچاوەی ترمان بەر دەست کەوێت بیگۆڕین بە قسەکەی خەزانەدار کە لێی دڵنیاین. ناویشی بە حوسێن (حسێن) نووسیوە نەک حەسەن! ئەی ھەڕگ بە ماڵی کورد بۆ مێژووی ئەدەبی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٥٨، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر مەلای باتەیی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٣٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]