وتووێژ:میوە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێوە بنووسین یان میوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٥٢، ١١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا پیرەھەڵۆ گیان دروستەکەی و کوردییەکەی ھەر مێوەیە؛ لە زمانی پاڵەویشدا مێوەگ بووە. بەڵام پێم وایە میوە باوتر بێ. من شێوەزارەکانی تریشی پێ زیاد دەکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٥، ١١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لام وایە مێوە و میوە ھەر بەقەد یەک باو بن و میوە زیاتر لە ژێر کاریگەریی فارس زمانەکاندا وترابێ. ئینجا ھەمیشەش نابێ باو بوون بگرین بە پێوەر. بۆ نموونە لە زۆربەی ناوچەکانی باشووردا بە ئێران دەوترێ ئیران، دیارە ئەمە بە ھۆی کاریگەریی فارس و عەرەبەوە بووە و دروستەکەی ھەمان ئێرانە. تەنانەت فارسەکانیش پێشتر ئێرانیان گوتوە و ڕێنووسی عەرەبی وەھای لێکردوون بڵێن ئیران. وشەی دیکەی ھاوبەشمان ھەیە لەگەڵ فارسیدا کە بەمجۆرە بن و بە بزوێنەوە کوردی بن و بێ بزوێن فارسی، وەکوو: شێر، دێر، کێر، سێو، دێو، شێوە، بێخ، پێچ، گێج (گێژ)، زێر (ژێر). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٣، ١١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئەمانە ھەموو دەزانم؛ سپاس بۆ تۆ. ئەمە لە زمانی فارسیدا پێی دەڵێن fa:معروف و مجهول. پێشتر لە پەڕەی وتووێژ:سێستانی ئاماژەم بەمە کردبوو. نازانم بە خوا چی بکەین باشە. ئەگەر کەسێکی تر ڕای خۆی بنووسێ زۆر باش دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٥، ١١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]