وتووێژ:میران کامەلا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Aram: شائەمراز "تێیاندا"ی لێ کردمە "تێیان دا". چاکیشم نەکرد کوتم با خۆتانیش بیبینن. Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Keenîî: بینیم و بەداخەوە ئەوە کەوتووەتە سەر مانا. بڕوانە ویکیپیدیا:تووڵامراز/ئەرێنییە ھەڵەکان#دا. گەر یاسایەک، شتێک شک دەبەیت تا لەو کێشەیە ڕزگارمان بێ، تامەزرۆم تا گوێت لێ بگرم و لەو کێشەیە نەجاتمان بدەیت. باشترە بۆ ئێستا {{قت|تێیاندا}} بەکاربێنیت. ھەڵبەتە ئەو کێشەیە زۆر گەورەشە. چاکەی ھەیە، بەڵام خراپەشی وەک ئەم نموونەیە ھەیە. گەر ناچار بووین (وەک دەڵێن چاکی مەکە با خراپ نەبێت)، ئەوا دەبێت تووڵامراز دەستبەرداری چاکسازیی کاری «دان» بێت. :( ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٣، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەو خودایەی کاک @Aram: لە دوێنێ شەوێوە فکری لێ دەکەمەوە ئەسەن ڕێگایەکم پێ شک نایە، چون زۆربەیان هەر لە ڕووی ماناوە لێک جیا دەکرێنەوە؛ مەسەلەن هەم "پێیاندا"مان هەیە هەمیش "پێیان دا". ئەوەش ئەوە چاک دەکەم سپاس Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Keenîî: دەزانم مەحاڵە شتێک ھەبێت (مەگەر ژیریی دەستکرد) تا لەوە نەجاتمان بدات. بەڵێ، شتەکە کەوتووەتە سەر مانا. زۆر سپاس بۆ ئەوەی تێتان فکراند! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]