وتووێژ:مستەفا خۆشناو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو، من ئەو ناوڕۆکانەی لەبەرگیرابونەوە خاوێنم کردنەوە. Muhammadkamarann (لێدوان) ‏٢٢:١٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خاوێنکردن[دەستکاری]

سڵاو @Tessla, @Kushared, @Aram بانگھێشتم کردوون تا بڕیار لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە بدەن و لەسەرەتادا لەبەرگیرانەوەیەکی زۆر زۆری ھەبوو ئێستا نووسەری بابەت دەڵێت خاوێنکردنەوەم کردووە، بەڵام دوای کەمێک پشکنین ھێشتا ناوەڕۆکی لەبەرگیراوە (plagiarism) بوونی ھەیە بۆ سەرچاوە چێک کردنی لەبەرگرتنەوە ئەتوانن بڕواننە وشە(یەکەم)، وشە(دووەم)، ھکارنێت، بلۆگگەری وێنەی کۆماری، کوردیپێدیا. نازانم ئەم وێبگانە ئەم ناوەڕۆکانەیان لەکوێ ھێناوە و بەرپرس نین لێی بەڵام وەک ویکیپیدیا کە شوێنێکی ئازادە و ناوەڕۆک خۆڕایی و ئازادن نابێت لەبەرگیرانەوەی تێدا بێت و ھیوادارم سەیریکی بکەن  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو زۆر سوپاس بۆ یارمەتیت، زۆربەی ناوەڕۆکەکان گشتین، تایبەت نیە بە هیچ وێبگەیەک و لە کتیبەکان وەرگیراون و هیچیان لێێ بەرپرسنین، ئەگەر ناوەڕۆکەکان چێک بکەن دەبینن لە زۆربەی شوێنەکان و وێبگە و فیسبووک و زۆر شوێنیتر بڵاوکراونەتەوە، واتە ئەو ناوەڕۆکانەی ئستا ماون پاککراونەتەوە گشتین و هیچ لایەک بە هیخۆی نازانێت تا ببێتە لەبەرگرتنەوەی سەرچاوە. Muhammadkamarann (لێدوان) ‏١٩:٠٥، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. وتارەکە زیاتر لە نیوەی لەبەرگیراوەی شوێنی ترە بۆیە، بەم شێوەیەی ئێستای پێم وا نییە بمێنێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٩، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتارەکە شایستەی ئەوەیە بمێنێتەوە بەڵام بە ناوەڕۆکی لەبەرگیراو نا، بۆیە پێشنیار دەکەم کە بیکەین بە کۆڵکە وتارێک، ئەگەر کەس لاری نییە، من لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەیکەم. Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٠٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٣٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا - Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٤٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماندوو نەبن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) Muhammadkamarann (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ یارمەتیتان،ئایا من دەتوانم دەستکاری هەندێک لە ناوەڕۆکەکان بکەم؟، ئێستا لە کتێبی (خۆشناوەتی لە سەدەی بیستەمدا)لە نوسینی (بەختیار محەمەدئەمین) کە لەبن دەستمە بە باسێکی ٥٠لاپەڕەدا باسی ژیاننامەی (مستەفا خۆشناو)دەکات، من دەمەوەی هەندکێك لە ناوەڕۆکە پێویستەکان دابنێم Muhammadkamarann (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Muhammadkamarann ئەتوانیت دەستکاری بکەیت وەک وتار تەنھا کێشە ئەوەیە ناوەڕۆکی لەبەرگیراوە دانەنرێت و مافی لەبەرگرتنەوە بپارێزرێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە Muhammadkamarann (لێدوان) ‏٢٢:٠٧، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، من دەستکاریەکی نوێمکرد، سوپاس بۆ یارمەتیتان. Muhammadkamarann (لێدوان) ‏١٧:٢٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]