وتووێژ:مس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو لەئەندامانی ویکیپێدیا ئەم پەڕەیە تێکەڵکراوە لەگەڵ ئەمە پەڕەی زیوە - سەیری ریزی یەکەمم کرد بەڵام لێگەڕام کەسێکی شارەزا پێداچوونەوەی بۆ بکا و چاکی بکا - لەگەڵ ئەوەش ھەست دەکەم لە زمانی کوردی شتێک نییە بەناوی (زیوە) بەڵکو ھەردو وشەی زیو لەگەڵ جیوە ھەیە. Omerjawhar

منیش زیوەم نەبیستووە، بۆ ناوی وتاری (زیوە) وشەی (جیوە) مان ھەیە. وشەی (زیو) یش بەرانبەرە لەگەڵ (Silver). | سەرچیا‏١٧:٣٩، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ زیوە ناوی کوردیی جیوەیە. دڵنیا نیم بەڵام وا بزانم جیوە تورکییە. لە ناو فەرھەنگەکاندا خاڵ، کوردستان و مەردۆخ ئەم وشەیە ھاتووە. بە ھەڵە نەچووبێم دەبێ لە «زیوان»ەوە ھاتبێ بە مانای جووڵان. چون ھەر وەک مامۆستا ھەژار دەڵێ «کانزایەکە داناسەکنێ و دێت و دەچێت» (جاران بە عەرەبی دەیانوت فرّار یانی شتێک وا ھەر ھەڵدێ). ئێستا بە عەرەبی دەڵێن زیبەق نازانم ھەر زیوەی خۆمانە یان ژیوەی فارسی. --چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٣، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]