وتووێژ:محەممەد مەولوود مەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەیلوولی ٢٠٢١[دەستکاری]

سڵاو، بەھۆی ناچوونیەکی ڕێکەوتی لەدایکبوونی ئەم کەسایەتییە، ویستم ڕاوبۆچوونتان وەربگرم لەسەر یەکێک لەم سێ سەرچاوەی خوارەوە کە نووسراون:

یەکەم کە لە لایەن (خوشکی گەورە)یەوە نووسراوە: (١٩٣٠) لەدیکبووە بەڵام سێ ساڵ گەورە کراوە لەبەر تەعین بوون.

دووەم کە لە لایەن (ئافەرین خان)ی ژنیەوە نووسراوە: ساڵی ١٩٢٦ لەدایکبووە.

سێیەم کە لە لایەن (مارف خەزنەدار) نووسراوە: ١٩٢٧ لەدایکبووە.

خۆم ھی خوشکە گەورەکەیم پێ پەسەندە.

ئەی بۆچوونی ئێوە چییە؟ Saad Goran (لێدوان) ‏٢٢:٠٩، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Saad Goran ببورە تێبینیەک تکایە بۆ جاری داھاتوو سەری وتووێژی بابەتێک زیاد بکەن بۆ ئەرشیڤ گرنگە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو —— 💖Sakura Hana🌸 لەبەرئەوەی زۆر نابێت کە ویکیپیدیا بەکاردەھێنم شارەزاییەکی ئەوتۆم نییە لەسەر ئەرشیڤ، دەربارەیم نەزانیوە. بەڵام ئێستا دەمەوێت بۆچوونی خۆتم پێ بڵێی لەسەر لێدوانی یەکەمم سەبارەت بە ڕێکەوتی لەدایکبوونی ئەم کەسایەتییە.  زۆر سوپاس! بۆ تێبینیەکەت. Saad Goran (لێدوان) ‏٠٦:٥٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمبورە تکایە ھەر پرسیارێکت ھەبوو لە ویکیپیدیا بێ دوودڵی پرسیار بکە و پەیامێک لە پەڕەی وتووێژەکەم جێبێلە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە رۆژی لەدایکبوونەکەی وابزانم ئاماژە بە سەرچاوەکەی دراوە کە بەپێی ئەوە لە ١٩٢٦ لەدایکبووە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:١٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پەنا بەخوا بۆ جارێکی تر. سوپاس بۆ بۆچوونەکەت Saad Goran (لێدوان) ‏٠٨:١١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی مادام لەو کتێبە باسی تەعینبوونەکەی نووسراوە، پێم باشە لە ویکیپیدیا ١٩٣٠ بنووسرێت و لەسەرەتای ژیاننامەکەشی ئاماژە بەوەش بکرێت کە ٣ ساڵ گەورە کراوە. شتێکی تریش کە هەبێت ئەوەیە کە ئێستا تەسکەرە دەخوات نەک قسە. بەڵام من هەر ١٩٣٠م پێ باشە و وەک لەسەرەوەش وتم لە ژیاننامەکەی ئاماژە بەم باسی گەورەکردنە بکرێت و ئەوەی کە ژنەکەشی وتوویەتی، ھەر لە ژیاننامەکەی و بە سەرچاوەوە بنووسرێت باشترە. با گومان نەمێنێت. ئەمە ڕای من بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٠، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Aram ئەمە بۆچوونێکی جوانە.  زۆر سوپاس! Saad Goran (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]