وتووێژ:لە کاتدا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرنج[دەستکاری]

سڵاو، هاوڕێیان من ماوەیەکە دوورم لە ویکیپیدیا و بەداخەوە نەم توانیوە بەشداریم هەبێ، وەک دیارە کۆمەڵێک وتار زیادکراون، و کۆمەڵێک بەکارهێنەری نوێش بەشدارییان کردووە، سەرەڕای دەستخۆشی بۆ ئەم بەشدارییانەیان، کۆمەڵێک هەڵە و ناڕێکی لە هەندێک وتار دەبینرێ، کە شتێکی ئاسایییە گەر لەلایەن تازەبەکارهێنەرانەوە بێت، ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و ڕێنماییکردنی تازەبەکارهێنەران بە ئەرکی بەڕێوەبەران و ئەندامە چالاکەکان دادەنێم، ئەمن هەر کاتێک لێرە بم هەوڵی پێداچوونەوە و لابردنی هەر هەڵەیەک لە ڕێنووس و شێوازی وتارەکان دەدەم بەپێی توانا، بەڵام بەداخەوە کە هەموو کاتێ ناتوانم لێرە ئامادەبم، بۆیە پێشنیار و داوام لێتانە، بەپێی تواناتان پێداچوونەوە بۆ وتار و بەشدارییە نوێیەکان بکەن. با وەکوو سەردێڕی ئەم وتارە ویکیپیدیا نەبێ بە فلیم. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٣٠، ٦ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]