وتووێژ:قاسم ئەمین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو کاک @Aram:ئەم وتارە بەزمانەکانی تر ھەیە بەڵام پێک نەبەستراونەتەوە ،ئەگەربکرێت چاک بکرێت ،سەرچاوەکانیشی دیاری نەکردووە ،نازانم لەکامە زمان وەری گێراوە تاوەکو بیرخستنەوەی ویکی بۆ بکەم ،کۆششێکی بۆ بکەن خراپ نیە ،سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC) ببورە کاک @Aram:بەشێکی زۆری ئەم وتارەم پاک کردەوە ،وابزانم پێویستە ڕەش بکرێتەوە و بە نوێیەتی دابرێژرێتەوە چونکە ئەوەی تێبینیم کرد ناوەڕۆکێکی جێی گومانە و زانیاری ناڕاستی زۆر تێدا بوو ،برادەرانیش سەرنجێکی بدەن خراپ نیە .دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٤٢، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵاھی کاک @دیاکۆ: گیان من ئەو وتارانەی کە بەو شێوازە و لەلایەن بەکارھێنەرانێک کە چوار دەستکارییان نییە دروستکراون بە گومان و لایەنگیرانە دەبینم و ھیوایەکی وام پێیان نییە. ئەمە سوور دیارە کە زۆرینەیان پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوەیشیان کردووە. بەھەرحاڵ، مادام تازە دروست کراوە، من سڕینەوەیم پێ باش نییە و گەر بتوانیت دەقە ناڕاستەکانی بسڕەوە، و گەر بە ڕاددەیەکە کە بگەینە ئەوەی بڵێین بۆ ئێستای بە کەڵکی ویکیپیدیا نایەت، ئەوا تکایە تاگی سڕینەوەی لێ بدە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٥، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]