وتووێژ:فرەمیزی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێمە لەباشوور، "میزەچووڕکێ" ـشی پێ دەڵێین. پێتان چۆنە زیادی بکەین بۆ وتارە؟ --برووسک (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا مام برووسک گیان. ئەوی وتت جیاوازە. ئەم شتەی وتت بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Urinary incontinence و بە کورتی دەبێتە نەخۆشی میز ڕانەگرتن نەک زۆر میزکردن. ئەمانەشی پێ دەڵێن «گمێزەچورتکێ، گمێزەچۆرتکێ، میزەچرکە، میزەچرکێ، میزەچڕکێ، میزەچۆڕکێ، نەخۆشی چرتەمیزە، نەخۆشی چرکەمیزە، کون میز». دروستەکەشی «میزەچۆڕکێ»یە یانی چۆڕ چۆڕ میز لێ تکان. سەیری ھەنبانەبۆرینەش بکە. من خۆم سەیری فەرھەنگی ئەستێرەگەشەشم کرد بۆ میزەچڕکە نووسرابوو: سلس البول.
لە ڕاستیدا لە زمانی کوردیدا بە کەسێک زۆر میز بکا دەڵێن میزن و بەم جۆرە زۆر میزکردنیش دەبێتە میزنی. وشەی فرەمیزی دیارە تازە داتاشراوە.
@Aminijian: بۆ ئاگاداری. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەهااا. وەڵا وامزانی ئەمە میزەچووڕکێ ـکەیە. هەربژیت و سووپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. --برووسک (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا دیارە میزنی جیاوازە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]