وتووێژ:فانکشنی ھێڵی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە تووێژێک لەسەرەوە ڕێککەوتین کە وشەی نەخشە بەکارنەھێنین لە بەرانبەری ئەمە، بەس بەرانبەرەکەی بڕیاربوو فەنکشن بێت نەک فانکشن، نە لە کوردی دەوترێت فانکشن نە لە ئینگلیزی، ڕەنگە لە فارسی وا بێت. | سەرچیا‏١٦:٢١، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Serchia: پیرەهەڵۆ و کاک ئازا لەگەڵ فانکشن بوون[١].

لەوێ تەنیا ڕا دەربڕدراوە بێ ھیچ ھۆکارێک! بەڕێزتان گوێ لە خوێندنەوە ئینگلیزییەکە بگرن، ئاشکرایە کە بە فەنکشن دەخوێندرێتەوە. | سەرچیا‏٢٠:١٩، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بە ئا گوێم لێ دەبێ، فانکشن:| şûşe (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمن لێرە نامەوێت ڕای خۆم بسەپێنم، بەس بەڕای من ئەم گوێبیستبوونە پەیوەندی بەو شێوە گۆکردنە ھەیە کە لە ئێران ھەیە، مامۆستایەکی ڕۆژھەلاتمان ھەبوو ئەویش بە فانکشن دەری دەبڕی. لە خوێندنی باشووریش ھێشتا نەخشە بەکاردێت، و منیش ھەر بەوە ناوم ھێناوە، بەڵام کە لێرە وتووێژیان لەسەر کرد ئەو بۆچوونەم پێ چاکتربوو کە وشە ئینگلیزییەکە بەکاربھێنین. | سەرچیا‏١٤:٢١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]