وتووێژ:زەین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو ھاوڕێیان، لەسەر ئەم ناوە ڕاتان چییە؟ لێرە (بیردۆزی ھزر) یەکێک لە ئەندامان هزری داناوە، نازانم چەندە ڕاستە بۆ mind، زەین، هزر یان؟ ئەگەر لەسەر ئەم ناوە ڕێک کەوتوون با وتارەکانی تر بەپێی ئەمە بنووسین. شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەر ئێستا خۆم ئەمەم وتووێژ:بیرۆکە خوێندەوە وا دیارە لەسەر زەین ڕێک کەوتوون.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە زەین بۆ mind دانراوە وەک فارسی و تورکی.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٨، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وتارە پێشنیاری سڕینەوەی لێ دراوە، من لەگەڵ سڕینەوەیان نیم هەر چەند سەرچاوەشی نەبێت، زۆر یارمەتیدەرن بۆ نووسینی وتاری تر، دەتوانین پەرەی پێ بدەین و لە داهاتوودا سەرچاوەی بۆ دابنێن، زۆر کۆلکە وتاری تریش ئەو ماوەیە سڕانەوە، ئەوە پێناسەیەکی کەم و بوختە لە وشەکە، پێویست دەکا بۆ پێناسەیەکی وا کورت داوای سەرچاوە بکرێت؟ :( Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٠٨، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: ویکیپیدیا فەرھەنگ نییە لێرە وتار دەبێ دابنرێ نەوەکا پێناسە. پێناسەی کورت و ئەمانە دەبێ ببرێنە ویکیفەرھەنگ.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٣٦، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێپین،@Épine: هەموو وتارێک سەرەتا کورتە و دوایە کاری لەسەر دەکرێت، منیش ئەوە دەزانم، بەڵام بەڕاست ئەو وتارە کورتانە تا ئێستا بۆ خودی من زۆر بە کەڵک بوونە، ئەو وتووێژەی لەسەر ناوەکانیان کراوە، ئەوان گرینگ نین؟ بۆ نموونە هەر ئەو زەینە، بسڕنەوە، کەسێکی تر ڕەنگە بێت و بە ناوێکی تر دروستی بکات، لە حاڵێکدا وتووێژ کراوە لەسەر زەین و بە یەکدەنگی گەیشتوون. حەیفە بە ڕای من، ئیتر نازانم ئێوە چۆن لێی دەڕواننŞûşe وتووێژ ‏١٤:٤١، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو زاراوانەی پەسەندکراون بۆ پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکان زیاد دەکرێن، بەپێی وتووێژ لە لێدوانی ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا تاگی پێشنیاری سڕینەوەی لێ دراوە، ئەگەر پێت وایە نابێت بسڕدرێتەوە، تکایە ھەوڵ بدە لەماوەی ئەم ھەفتەیە کەمێک درێژی بکەیتەوە و سەرچاوەی جێباوەڕی بۆ دابنێیت. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٤٥، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕای @Amine yousefi:م.--هیوا (لێدوان)
بە ڕای من وتارێ کە وتووێژی لەو چەشنەی بێ نابێ بسڕێتەوە.--Aza (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەخوا کاکە من لە ویکیی فارسیش بەڕێوەبەرم ئەم توندوتیژییەیان نییە لەسەر سڕینەوەی وتاری ئاوا. کۆلکە بێ ھەر چی بێ قازانجی زیاترە لەوەی کە نەبێ. ھەر نەبوو یەکێک دەستکاریی دەکا دەتوانێ شتێکی پێ زیاد بکا. ئاگاداریی سیاسەتەکانی ویکیم زۆر لەزووە؛ بەڵام سیاستەتەکان، کۆمەڵگای بەکارھێنەران دای دەنێن و ویکی بە ویکی دەتوانێ فەرق بکا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٣، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زەینم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٥٦، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی زەینم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٤٦، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستکاری[دەستکاری]

@1silent scientist مافی خۆتە دەستکاری وتارەکان بکەی، بە مەرجێ شتی بێ مانا و سەقەت نەبێ. «سەرجەم بەرنامە ئاکار و ھەست و پێزانین و مەعریفەتییەکانی» یانی چی؟ دیارە بێمانایە. یا چاکی بکە یا ئەگەر بۆت چاک ناکرێ من ئەیگەڕێنمەوە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza
بەڕێزم تۆ کێشەت چییە گەر بەو شێوە بن؟ لە بنەڕەتدا وتاری پێزانین هەر پێزانینە و کێشە نییە و باوە، "واتا"ش بە هەمان شێوە، گەر وشەی زۆر سەیر و سەمەرەم دابنابا مافی خۆت بوو. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٦:٠٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist کێشەی من وشەکان نییە، پێش دەستکارییەکەی تۆ ڕستەکە ئاوا بوو: «[زەین] واتە سەرجەم سیستمە ئاکاری و ھەستی و ئیدراکی و مەعریفەتییەکانی [بوونەوەری زیندوو]». ئێستا تۆ وات لێ کردووە: «[زەین] واتە سەرجەم بەرنامە ئاکار و ھەست و پێزانین و مەعریفەتییەکانی [بوونەوەری زیندوو]». ئەوەی تۆ بێ مانایە، سەقەتە، ھیچ مانایەک نادات، مرۆڤ تێ ناگەیەنێ. «ئاکاری»ت کە سیفەتە کردووە بە «ئاکار» کە ناوە، «ھەستی» و «ئیدراکی»شت ھەر بەو دەردەوە بردووە، «سیستمە ئاکاری[یەکان]»ت کردووە بە «بەرنامە ئاکار»! تێ کەوتووی بە خەیاڵی خۆت ئەتەوێ وشە بیانییەکان بنەبڕ کەی، خەریکی وتارەکان سەقەت ئەکەی. Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza
هیچ کێشەیەکی تێدا نابینم، تەنیا پێت ناخۆشە وشەکانم گۆڕیوە، یەکەم: تۆ بەڕێوبەر نیت تا لەخۆتەوە ڕەخنە بگریت، دووەم: من کەسێکی تێگەشتووم و دەزانم خەریکی چیم، سێیەم: وتارێک کە خۆت داتنابێت واتای ئەوە نییە کە نابێت دەستکاری بکرێت یان زانیاری بۆ زیاد بکرێت یان لەگەڵ بۆچوونی تۆدا نەگونجێت، گەر بمزانیبا هەڵەم دەستکاریم نەدەکرد، و "تەڤاهی" چییە؟ یەکەمجارە بیبیستم، من تا بتوانم هەوڵ دەدەم خوێنەر لە بابەتەکە تێبگات، وتارەکانت کێشەیەکی وای نییە تەنیا ئەوە نەبێت کەمێک وشەی عەرەبی زۆرە، بۆ زۆرینە ئەم کارە کێشە نییە، بەڵام خۆ من بیکەم بەکوردیش تاوان نییە، دەزانم چ وشەیەک ناچارم دەستکاری نەکەم چ وشەیەک توانای گۆڕینیم هەیە. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]