وتووێژ:خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران
ناو[دەستکاری]
پێم باشە ناوەکەی بکەین بە خۆپیشاندانەکانی ژینا ئەمینی. Kurd2021 (لێدوان) ١٧:٢١، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)
- پێم وایە ناوەکە وا زۆر لەبار نییە. خۆپیشاندانەکانی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی یان خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران. سەرچیا — ١٨:٣١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
تکایە وتارەکە بۆ خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران وەگوازن، چۆن لە زۆربەی ویکیپیدیاکان بەتایبەت فارسی بەم شێوەیە و لە دروشمەکانیشدا دەبینین کە ئەوە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییە نەک تەنیا خۆپیشاندانێک بۆ کوشتنی کەسێک، دروستە کوژرانی ژینا ئەمینی دەستپێکەرێک بۆ ئەم خۆپیشاندانە فراوانە بوو بەڵام تەنیا ھۆکار نییە. Nskoalj (لێدوان) ١٣:٢١، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
ھاوڕای کاک سەرچیام؛ بەتایبەتی پێشنیاری دووەمی. باشتر وایە بۆ «خۆپیشاندانەکانی گشتیی ٢٠٢٢ی ئێران» یان «خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ٢٠٢٢ی ئێران» وەگوازرێت. خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانیش کورتترە و خراپ نابێت، بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەبەر چاو بێت کە ئەو خۆپیشاندانانە گشتی و سەرتاسەرین و باشتر وایە ئاماژەیان پێ بکرێت. AHR (وتووێژ) ١٩:٢٤، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
پێشنیار: بکرێتە سەرھەڵدانی ٢٠٢٢ی ئێران (وەکوو فارسییەکەی: خیزش ۱۴۰۱ ایران). Nskoalj (لێدوان) ٢١:٥١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
گۆڕینی ناو[دەستکاری]
داوای گۆڕینی ناوی وتار بۆ سەرھەڵدانی ٢٠٢٢ی ئێران دەکەم. Nskoalj (لێدوان) ٠٠:٣٣، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)