وتووێژ:خاک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خاک مانای landیش دەدا، بەڵام زیاتر بە مانای خۆڵە. بۆیە ئەبێ ڕەوانەکەر بێ بۆ خۆڵ. land بە ڕای من «بەژ»ە، «بەڕ» و «وشکانی»ش دەبێ. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێستا زیاتر بەو مانایە بەکاردێت، کە دەڵێن خاکی کوردستان، دەبێتە «The land of Kurdistan». بۆ ئەوەی دیکە خۆڵ و گڵ ھەیە، و پێم وانییە تێکەڵ ببن. بەژ و بەڕیش ئەوەندە ناسراو نین جێگەی وشەیەکی وا بگرنەوە. سەرچیا‏١٣:٤٢، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دانانی خاک بۆ land وەک ئەوەیە بڵێی «جێ» بەرامبەری bed -ە. ڕاستە جێ مانای bedیشی ھەیە لە بەعزێ ڕستەدا (چوومە ناو جێ و خەوتم) بەڵام خۆ مانا سەرەکییەکەی bed نییە. خاکیش وایە، یەکەم مانای خاک ھەر خۆڵە، واتە ماکەی پێکھاتوو لە بەردی ھاڕیاوە کە ڕووی زەویی داپۆشیوە، خاک وەک وەتەن و نیشتمان و land کینایە و مەجازە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پێچەوانەم نەگوتووە و ناڵێم پەیوەندی بە خۆڵەوە نییە، دەڵێم ئێستا زیاتر ئەو واتایەی وەرگرتووە، کەوایە کێشەیەکی نییە. سەرچیا‏٢١:١٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش خاک-م بۆ land پێ باش نییە چون مانای سەرەکیی خاک ئەمە نییە. کێشەکەی تری ئەمەیە لە ھەموو شوێنێکدا ناکرێ بە land بوترێ خاک. وشەیەکی فارسیشە و کوردییەکەی دەبێتە ئاخ (وەک دەڵێن بناخە) کە ئەمە لە کرمانجیدا باوترە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوە ئەچێ خاکەلێوە کە ناوی یەکەم مانگی بەھارە وشەیەکی کۆن بێ. ماڵان ماڵیان نەشێوێ/ بەھارە و خاکەلێوێ/ خەرمانی گوڵ دەپێوێ. ناوی ئەم مانگەش لەوە ھاتووە کە تێدا گیا ھێشتا بەتەواوی ھەڵی نەداوە و حەیوان کە گیاکە ئەخوا دەم و لێوی خاکی پێوە ئەلکێت. ئەمە دەری ئەخا ھەر لە کۆنەوە کورد کە وتوویە خاک مەبەستی خۆڵ بووە. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: خاک و ئاخ ھاومانا و ھاوڕیشەن. خاک فارسییەکەیەتی و ئاخ کوردییەکەی. لە کوردیدا بە خاکەلێوە ئاخەلێوە-یشیان وتووە و ئەمە کۆنترە.
جا چۆناوچۆن ئاخ کوردییە و خاک فارسی؟ یەکەم دەبێ بزانین وشەی ئاخ پێشتر *ھاک بووە. دواتر دەنگی ھ- قرتاوە و -خ بووەتە -ک. بۆ ئەوەی دوایی بۆ نموونە بە کوردی ڕێخ بە فارسی ریگ (کە *ریک بووە). یان بە کوردیی سۆرانی و کرمانجی بەرخ کەچی بە کوردیی کەڵھوڕیی وەرک و بە لەکی ڤەرک.
دەی ئاشکرایە خاک و ھاک یەک شتن. ئەو دەنگە خ-یەی سەرەتای وشە تایبەتی فارسییە. بۆ نموونە فارسی خشک کوردی (کرمانجی) ھشک، فارسی خرس کوردی (کرمانجی) هرچ. فارسی خوشە کوردی ھێشوو. ھەڵبەت لە کوردیدا دەنگی ھو- ئەغڵەب دبێتە وِ- (وەک سۆرانی وشک، ورچ کرمانجی وشی).
بە ھەر حاڵ خاک یان ئاخ بە مانای soilن. ئاخ ڕەسەنتر لە خاک. لە سۆرانیدا بۆ soil وشەی خۆڵ (خوەڵ)-یشمان ھەیە. بە کرمانجی دەڵێن خوەڵی بەڵام بە مانای خۆڵەمێش. مانای کۆنی خۆڵ ھەر خۆڵەمێش بووە دوایی لە سۆرانیدا گۆڕاوە. چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرانبەری دیکەی گونجاو کە بە بیرم بێت بۆ (Land) وشەی «زەوی» و «عەرد»ن. زەوی بۆ (Earth) دانراوە، لەبەرەوە ڕەنگە بۆ ئەمە دەست نەدات. وشەی «وشکانی»یش ھەیە، بەس نازانم گەر لە بەرانبەر وشەی دیکە دانرابێت. سەرچیا‏١٨:٤٤، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]