وتووێژ:جووڵە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لێرەدا خاڵێکە دەبێ باس بکرێ. motion ھاومانای movementە و ھەر دووکیان لەگەڵ move ھاوڕیشەن. ئەگەر لە شوێنێکەوە بچی بۆ شوێنێکی تر ئەوە یانی motion یان move. بەڵام جووڵان‍(‍ەوە) و جووڵە لە کوردیدا ئەم مانایەی نییە. شتێک دەجووڵێتەوە یانی لە ئاستە خۆی تەکان دەخوا و ھیچ گۆڕانی شوێنێک لە ئارادا نییە! بزووتن‍(‍ەوە)یش ھەر وایە.
دروستترین مانا بۆ move ھەر ئەوەیە ئێستا لە ویکیی خۆیشماندا دانراوە ئەویش گواستنەوەیە. ناوی چاوگەکەشی دەبێتە گواز.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەرج نییە وشەکان لە خودی خۆیان مانا بەدەستەوە بدەن یان ھەر بە واتای یەکەمجاریان بمێننەوە. وشە بە تێپەڕبوونی کات ئەکرێ مەبەستی بەکارھێنانی بگۆڕدرێ. لێرە ئەوە باشە کە وشەکە مانایەکی ئەوەندە جیاوازیشی نییە، زۆر جار وشەیەک مانایەکی تەواو جیاواز وەردەگرێ. کە دەڵێین جووڵە خەڵک بە (motion) و (movement) تێدەگات، کەواتە ھیچ کێشەیەک لێرە نییە. «گواستنەوە»ش زۆرتر وەک بەرانبەری (transportation) بەکاردێت. سەرچیا‏١٢:٣٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ وەڵامت. لە زەینی جنابتدا کە لە ناو کتێبەکاندا وات خوێندووە کە جووڵە شتێکی ترە ڕەنگە وا بێ بەڵام لە زەینی مندا جووڵە من ناخەتەوە بیر move. ھەڵبەت خۆیشت بە باشی دەزانی لە کوردیدا جووڵە ئەمە نییە. بە ھەر حاڵ من نیەتم گواستنەوەی ئەم ناوە نییە ویستم ھەر ئاماژە بە کێشەکەی بکەم.
دەفەرمووی گواستنەوە transportationە ئەوەتا لێرەدا گواستنەوەی کرۆمۆسۆمی translocationە. لێرەشدا گواستنەوە (دوورڕاگەیێنی) transmissionە. دیارە بەم جۆرە ئەم زمانە ناتوانێ جێگەیەکی لە زانست و دنیای نووژەندا ھەبێ و داھاتوویەکی ڕووناکی نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]