وتووێژ:تەشەنا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aminijian و Aza: ئەم ناوەی ئەو دەم بۆ ئەم بابەتەمان داناوە گونجاو نییە. لەڕاستیدا Infection ئەوە نییە. بۆ نموونە ئەگەر کامپیووتەرێک ڤایرۆس بگرێ ئەوە دەڵێن to be "infected" with a virus. دیارە ئەمە تەشەنە نییە و ناتوانی بڵێی ڤایرۆس ئەم کامپیووتەرەی تەشەنە کردووە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak@Aza@Aminijian، ئەم «تەشەنا»یە زۆر سەر بەکێشەیە، ئێستا دوو ناوی تر هەن بۆ هەمان مەبەست لە ویکیپێدیا بەکاردێن و هیچ بەستەرێکیشیان نیە؛
١- نەخۆشیە گوازراوەکان
٢- نەخۆشیە درمەکان د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناتوانی بڵێی ڤایرۆسێک تەشەنەی کردووەتە ئەم کامپیووترە؟ یا لەم کامپیووترەشدا ڤایرۆس تەشەنەی کردووە؟ to be "infected" with a virus ئەبێتە تەشەنەدار بوون بە ھۆی ڤایرووسێکەوە.

Aza (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: باسی تەنینت کرد وەڵامی ئەوەم وەرگرتەوە.
بۆ نموونە دەڵێن coronavirus has infected more than 5.6 million people globally.
ئەمە بە بڕوای من دەبێتە «تەنینەوە».
لە ھەنبانەیدا ھاتووە: داگری، داگرتن، گیرۆیی: ئەو ئاهۆیە لە تەنینەوە دایە [ئاھۆ یانی پەتا و اپیدمی]
لە خاڵدا ھاتووە: پەرەسەندن و بڵاو بوونەوەی شت.
بۆ نموونەکەی سەرەوە دەتوانین بڵێین ڤایرۆسی کرۆنا زیاتر لە ٥/٦ میلیۆن کەسی لە دنیادا تەنیوەتەوە.
یا ئەوەی سەرتر ڤایرۆس ئەم کامپیووتەرەی تەنیوەتەوە.
--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٢، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ھەم تەنینەوە و ھەم تەشەنە مانای پەرەگرتن و بڵاوبوونەوەیان پێوەیە. بەڵام تەشەنە ناوە و تەنینەوە فیعلە، یا باشترە بڵێین چاوگە، فیعلی تەشەنە ئەبێ بە تەشەنەکردن یا تەشەنەبوونەوە یا تەشەنەھێنان یا تەشەنەسەندن. تەشەنە لە حاڵەتی فیعلیدایە کە مانای بڵاوبوونەوش (شیوع) ئەدا، جگە لە مانا سەرەکییەکەی کە سەرھەڵدانەوەی برینە، بەڵام وەکوو ناو یانی کێم و زووخاوی برین. ئەمەیە کە تەشەنە وا لێ ئەکا بەرامبەرێکی باشتر بێ بۆ infection و عفونت. نانەوازادە ئەڵێ لەوانەیە تەشەنە ھەمان تشنج -ی عەرەبی بێ. ھەروەھا ئەڵێ ئەکرێ لەگەڵ وشەی teshonnosh -ی خوانساریدا ھەڵسەنگێنرێت. چەن نموونەی باشیشی لە ئەدەبی کلاسیک و فۆلکلۆر ھێناوەتەوە:

تەشەن کردن- دڵی من کون کونی ئەو نەشتەرەیە/ تەشەنی کردووە جەرگم دێشێ (حەقیقی)
تەشەن ھێنانەوە- قسە ناخۆشە وەکوو جێگای دەمی مار پاشی حەو ساڵان لە پیاوی دێنێتەوە تەشەنێ (لاس و خەزاڵ)، جێ دەمی مار پاش حەوت ساڵان تەشەنی ھێناوە (مێر و وەفا)، پاشی حەوت ساڵان جێگا ڕمبی ئەحمەدی شەنگ تەشەن دێنێ (سێ بەیت)
تەشەندار- ئەوە تیرێکی لە گرێی پشتی من داوە/ ئەو تیرە تەشەندارە، جەرگم پڕ دەکا لە خوێن و زووخاوە (شۆڕمەحموود)
تەشەنھێن- برینم نەبرژاوەتەوە، بە فرمێسکی چاوت ئەو برینە ببرژێنە، ناسۆردارە، تەشەنھێنە (سێ بەیت)
-Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٩، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Aza: دەستت خۆش بێ کاک ئازا. ئەم فیعلە (تەشەنەکردن یا تەشەنەبوونەوە یا تەشەنەھێنان یا تەشەنەسەندن) کێشکەکەی ئەوەیە تێنەپەڕە لە کاتێکدا infect تێپەڕە. تەنینەوە-ش تێپەڕە. ھەر چەندی فکریشی لێ دەکەمە نازانم تێپەڕەکەی دەبێتە چی.
پێم وا نییە عەرەبی بێ. بە ئەردەڵانی دەڵێن تەشەنەک.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٢، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: تەشەنەدارکردن حەسێب نییە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: جوانیناسی کاک ئازا جوانیناسی گرنگە. ئەم فیعلە وەک تەنینەوەی لەسەر زمان خۆش نییە. ھاسان و ڕەوان نییە. ئەمانە گرنگن. ئەگەر ناتوانین لە تەنینەوە ناوی چاوگ دروست کەین ئەوە کێشەیەکە دەبێ چارەسەر کرێ بێگومان چارەسەرەکەی پەنابردن بۆ فیعلی مرکب نییە. فیعلی مرکب ئەگەر قازانجێکی ھەبێ ١٠٠ زەرەری ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٥، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]