وتووێژ:بەستەی فاتمە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تێکەڵکردن[دەستکاری]

من لەگەڵ تێکەڵکردنی ئەو وتارە لەگەڵ وتاری عەلی مەرداندا نیم چوونکە ئەمە بەرهەمی تاکەکەسی عەلی مەردان نییە، واتە ڕۆڵی ئەحمەد هەردی لەبەستەکە وندەبێت گەر وتارەکە لەگەڵ عەلی مەرداندا تێکەڵبکرێت، چوونکە عەلی مەردان وێڕای ئەوەی لەهەموویان باشتر و (ناسراوتر) ئەم بەستەی گووتووەتەوە بەڵام تاکە کەس نییە ئەم بەستەیەی وتبێت! وە لەکتێبی خوێندکاری قوتابخانەش لەباشوور چوارینێکی ئەم شیعرەیانداناوە بەهی ئەحمەد هەردی جگە لە دیوانە شیعرییەکانی ئەحمەد هەردی >Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٤٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز ھەر گۆرانییەکی بەناوبانگ کە بڵێیت شاعیرێک شێعرەکەی وتووە (ئەگەر فۆلکلۆر نەبێت). شیرین تەشی دەڕێسێت خالقی وتوویەتی، شێعری وەفایییە. نەورۆز زیرەک وتوویە (و گۆڕیوییەتی) شێعرەکەی ھی پیرەمێردە و ھتد. دوای ئەوە ھەموو کارێکی مۆسیقایی کارێکی ھاوبەشە. ژەنیاران، دانەرانی مۆسیقاکە، تۆمار کردن و ھتد. قسە ئەوەیە کە ئەم وتارانە ئەوەندە گرنگن کە وتارێکی سەربەخۆیان ھەبێت؟ من خۆم حەزم لەم گۆرانییەیە، ئەگەر لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەدا ھەیە و زۆر ناسراوە لە ناو خەڵکدا باشە با بمێنێتەوە. لە ڕاستیدا منیش لەگەڵ ئەوە ھەم کە ئەگەر زانیاریی باش لە سەر ئەم چەشنە وتارانە دابنرێت (واتە ئەو وتارانەی لە سەر کارێکی گرنگی ئەدەبی یا مۆسیقایین)، بە سەربەخۆیی بمێننەوە. بەڵام بەو مەرجەی زانیاریی باشیان تێدا بێت و بەستەر بدرێن بە وتارەکانی ترەوە. بۆ نموونە من خۆم نامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیم نووسی. لە ویکییەکانی تریشدا نموونەی ئەمانەمان ھەیە. بۆ نموونە زۆرێک شێعری ئێمیلی دیکینسۆن وتاریان ھەیە بۆ خۆیان. یان زۆرێک لە ئیپیسۆدەکانی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی وتاریان ھەیە بۆ خۆیان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٣، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش هاوڕای بەڕێزتم، شتێکی دیکە بۆئەم وتارە ناوەکەی وەک بەستەی فاتمە بمێنێتەوە یاخوود بکرێت بە ست فاتیمە چوونکە خودی شیعرەکە بەناوی ست فاتمە! وتووێژێکیش لەسەر ئەمە بکرێت خراپ نییە بەو مانایەی ئەم وتارە وەکوو لایەنی شیعری بێت یاخوود گۆرانییەکەی عەلی مەردان>Kushared (لێدوان) ‏٠٥:١٩، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم. ئایا دەکرێت بەم گۆرانییە بوترێت بەستە؟ من لە مۆسیقا شارەزا نیم. بەڵام نازانم مەقام و بەستە - وەکوو زۆرێک ترمی مۆسیقایی کوردی و ڕۆژھەڵاتیی تر- چەنێک پێناسەیەکی ڕوونیان ھەیە؟ ئەشێ کەسێکی شارەزا ئەمە بڵێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]