وتووێژ:بەخشەرەکە (فیلم)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕای من پێویست ناکات لە کوردی ناوەکە بە شێوەی ناسراوبێت. زۆربەی ناوی ئەو فیلمانەی لە ئینگلیزی (The)یان لەگەڵە و بوونەتە ناسراو، لە کاتی وەرگێڕان بۆ کوردی (ەکە)ی پێویست نییە. بۆ نموونە لۆراکس. ئێوەش بۆچوونتان بێژن. | سەرچیا‏١٢:٣٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قسەکەت لە شوێنی خۆیەتی، بەڵام خۆم کە بینیومە (بەخشەر) یەکێکە لە ئەرکەکانی نوێو ئەو کۆمەڵگایە، بەڵام ئەوەی کە ئەرکەکە وەردەگرێت بە (بەخشەرە) نودەبردرێت، ڕەنگە ئەو ناوەی ئێستا گونجاو بێت.

My.Angeel (لێدوان) ‏١١:١٨، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم ناوە دروست نییە. بەخشین لە کوردیدا مانای ڕوونە. شتێک بە تۆ دەبەخشم لەگەڵ ئەوەی شتێک دەدەم بە تۆ فەرقی زۆرە. ئەوەی یەکەمیان «بەخشین» دەبێتە donate و ئاشکرایە بەخشەر دەبێتە donator. ئەوەی تریش «دان» دەبێتە give. بەم پێیە giver دەبێتە «بدەر» یان «دەھندە» (ھەڵبەت بدەر کوردیترە لە دەھندە کە لە فارسیشدا ھەیە).--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە، ئەی ئەگەر وشەی (دەهند) بەکاربهێندرێت، ئەوا شتێکی تەواوە بەرامبەر وشەی (Giver)، ئەگەر تەواو بێت ئەوە شتێکی ترە.

بەڵام ڕای من؛ ڕاستە دەبێت بواری ڕێزمانی پێوەرێکی سەرەکی دانانی ناوی شیاو بێت، بەڵام ئەگەر خۆشمان لەڕاستیەکان نەشارینەوە، ئەگەر هەرتاکێی تر بێت بۆناو ویکیپیدیای بیوەبێت بابەتێک بخوێنێتەوە، بۆ نموونە ناوی ئەو فیلمەی لەلایە، کەلای خۆی ڕەنگە (بەخشەرەکە) بێت، چونکە لەزیاتر لە چەندین کەناڵی تایبەتدا، فیلمەکە بەو ناوە دۆبلاژکراوە. ڕەنگە ئێمە باش بزانین لە ویکیپیدیا بەڵام کەسێک کە یەکەمین جاریەتی کە بێت بۆ نێو ویکی، ئایا گشت ئەو ناوانەی کە ئەو دەیزانێت، تەواون لەگەڵ ناوەکانی ویکیپیدیا... بەڵام پێموایە دەتوانین بۆ دانانی ناوی تایبەتی فیلمێک هەر ناوە ئینگلیزیەکە دابنرێت، ڕەنگە ئەو ڕێگایە چارەسەری دۆزینەوەی ناوەکان بکات. سپاس My.Angeel (لێدوان) ‏٢٢:٣٨، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشە زمانی ئێمەیە بێ خاوەنە دەنا شتەکە زۆر روونە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٠، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەکان وا نین کە بەم شێوەیە تەماشادەکرێن، وتووێژەکە سەرەتا لەسەر شتێک بوو و ھاتە سەر ئەمە. بەڕاستی ھەڵەکە ئەوەندە گەورە نییە کە ھەندێک شوێن وشەکەیان بە بەخشەر وەرگێڕاوە، لە ئینگلیزیش (Donate) ھاوواتای (Giver)ە. سەبارەت بە بدەر و دەھندە، باونین. بەڕای من (پێدەر) بەرانبەرێکی باشە. | سەرچیا‏١٠:٤٥، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە زمانەوانیدا دەڵێن ھیچ دوو وشەیەکمان نییە ١٠٠% لەگەڵ یەک ھاومانا بن. بۆ نموونە لێرەدا ڕەنگە لە ھەندێک شوێن بکرێ بە Donate بڵیی Give لە کوردیشدا ھەر وا بەڵام ئەمە موتڵەق نییە. ئێمە دەبێ سنووری مانای وشەکان بەجوانی دیاری بکەین ھەتا بتوانین پەرە بە زمانەکەمان بدەین. give دەبێتە دان بەبێ ھیچ پێشگرێک. راست دەفەرمووی بیستوومە لە جیات دان شێوەزاری وایە دەڵێ پێدان. بەڵام دروستەکەی ھەر دانە. پێدان لای ئێمە مانای بە pay نزیکە. ھەزار دینارم پێداوە. فلسێکی پێ نادەم. بەداخەوە ھەموو شتێک لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەین. خراپەکەشی ئەمەیە شتەکە ناسەلمێنین.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٣، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دان و پێدان بۆ یەک مەبەست بەکاردێن، ئەوەی دەدرێت شتێکە، وشەکە بەس بۆ پارەدان بەکارنایەت لە کوردی. ئێستا بە کورتی و کوردی گەر وشەی بەخشەر بەتەواوی ناشێت، ڕەنگە تاکە وشەی گونجاو پێدەر بێت. | سەرچیا‏١٢:٤٦، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


لەگەڵ قسەی سەرچیا. ibrahim aziz لێدوان ١٤:٥١، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

بۆ بدەر نەگونجاوە؟! دا بۆم ڕوون کەنەوە. کوردی نییە؟ یان بەرامبەری شتێکی ترە؟ پێدان ئەگەر بە مانای دان بەکارھاتووە زۆر نەگونجاوە. ئەگەر دان خۆ ئەم مانایە دەگەیێنێ بۆ دەبێ بڵێین پێدان.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێستا بەپێی پێشنیاری ئێوە پێدەر payer = بدەر giver.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٠، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە کاک چاڵاک، ئێوە بەڕێوبەرن دەتوانن، ناوێکی باش دابنێن بۆ وتارەکە، بەڵام ڕای من ناوی ئێستا یان پێدەر گونجاوە، بەڵام کێشەی سەرەکی (ناتەواوی زمانی کوردی)یە.... ibrahim aziz لێدوان ‏١٨:٣١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێوەندی بەمە نییە من چ کارەم یاسا بۆ ھەموو کەس یەکسانە. پێدەر زۆر باشترە لە بەخشەر بەڵام ئەویش تەواو نییە و کێشەکە ھەر ئەمەیە وتت ناتەواوی زمانی کوردی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک (بدەر) کێشەی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە کەس بەکاری ناھێنێت و باو نییە. نازانم ھەڵەی پێدەر لە کوێیە؟ ئەمەش کە تایبەتی دەکەن بە پارە دروست نییە، بۆ ئەمە وشەی پارەدان و پارەدەر ھەیە. لەسەر ئەوەش کە زمان بە خەتابار دەزانن، بەڕای من ئەوەندەی ئێمە نەشارەزاین و زمانی خۆمان تێک داوە، ئەوەندە ناتەواوی لە زمان نییە. | سەرچیا‏١٩:٤٨، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بەخشەرەکە (فیلم)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٢٠، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]