وتووێژ:بۆماوە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لێرەدا من چەند کێشە دەبینم. یەکەم بۆماوە ئاشکرایە یانی ئەو شتەی بۆت ماوەتەوە. ئەمە بە عەرەبی دەبێتە تراث و بە ئینگلیزی Heritage. بۆ نموونە en:Cultural heritage دەبێتە بۆماوەی کولتووری. یانی ئەو شتەی لە کولتوور وا بۆمان ماوەتەوە. Heredity/توریث یانی گواستنەوەی بۆماوە. جارێ ئەمە ھیچ.
کێشەکەی تر وشەی Gene و Geneticە. نازانم لە باشوور بۆ Gene چی دانراوە بەڵام ئەگەر ھەر دەڵێن جین ئەوە Genetic یانی ھەر شتێکی پەیوەندیدار بە Geneەوە یانی بە کوردی جینی. لە کاتێکدا لە وتاری بۆماوە پەڕلەدا بۆ Genetic ھەر بۆماوە دانراوە! یانی Genetic و Heredity ھەر دووک دەبن بە بۆماوە؟ ئاشکرایە ئەمە دەبێتە کۆدی جینی. ئەمە دەبێ یەکلا بکرێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٢، ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروستە، (Heredity) کردارێکە، کە چی بۆماوە ناوە، ئەمە تەواو نادروستە. بەرانبەر بە (Gene)یش ھەر جینە. بەڵام بۆ (Genetics) بۆماوەزانی دنراوە، کەواتە ئەمەش ھەڵەیەکی دی، ناوی زانستەکە پێویستە «جینناسی» بێت یان جینەتیک، یان ھەر ناوێکی تری دروست. لێرەش (بۆماوەبابەت) ھاتووە، گەر بەم شێوەیە بێت دەبێت «بۆماوە» بەرانبەر بە جین (Gene) دانرابێت. ئێستا دەبێت ئەوە یەکلای بکەینەوە کە ئایا چی بەرانبەری (Gene) بێت، جین یان بۆماوە؟! | سەرچیا‏١٢:٤٠، ٢١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Heritage بە فارسی دەبێتە میراث یان ارث. کە عەرەبییە و لە عەرەبیشدا بێجگە لە تراث، میراث و إرث ھاتووە. ئاشکرایە ئێمەش بە کوردی ھەر دەڵێین میرات. وا بزانم میراتی عەرەبییان بە دڵ نەبووە بۆماوەیان بۆ داناوە. وشەکە نوێیە و لە فەرھەنگی خاڵ و ھەنبانەدا نییە. لە فەرھەنگی ئەستێرەگەشەدا کە نوێترە ھاتووە و لە پەنای نووسراوە میراث و ارث. دەی با دەست لە بۆماوە وەک بەرامبەری Heritage نەدەین.
ئیستا دەمێنێتەوە Gene. سەیری ئێرە بکەن لە ھەموو زمانەکاندا تەنانەت عەرەبیش بۆ Gene بەرامبەرێک دانەنراوە. کە وابوو Gene ھەر جینە. بەم پێیە Genetic دەبێتە جینی. بەڵام بۆ Genetics (نەک Genetic) یان دەبێ بنووسین «جینناسی» یان ھەر بۆماوەزانی چون Genetics ھەر باسی جین ناکا باسی Heredityیش دەکا. ئەگەر چی ئەگەر جینناسیان دانابا زۆر باشتر دەبوو.
دەمێنێتەوە کێشەی Heritage و Heredity. بۆ چارەسەرکردنی ئەمە ھیچ بە مێشکم نایا.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٢، ٢١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]