وتووێژ:ئاوێتەی کیمیایی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژمارەی ئاوێتەمان ھەیە لەوێدا ئاوێتە بەرامبەری complexە. لەم وتارەشدا ئاوێتە بەرامبەری compoundە. یەکەم complex و compound یەک شت نین یک وشەیان بۆ دانراوە. خۆ ئەگەر ئاوا بێ لە کیمیادا Chemical complexیشمان ھەیە بەمە دەبێ بڵێین چی؟ ئەمەش ئاوێتەی کیمیایی؟ پاشان من دڵنیا نیم ئاوێتە بەرامبەرێکی دروست بێ بۆ compound یان complex. ئاوێتە/ئامێتە ناوی مەفعوولە یانی mixed و فیعلەکەی ئامیتن/ئامێتەکردن یانی mix. لە فەرھەنگی ھەنبانە و خاڵیشدا تێکەڵ مانا لێدراوەتەوە. یانی ئاوێتە = تێکەڵ = mixed. نازانم بۆ Mixture چ دانراوە (فارسی مخلوط؛ عەرەبی مزيج) ئەگەر تێکەڵە بێ ناڵێم دروست یان ھەڵەیە بەڵام بۆ وشەیەکی زانستی زۆر نالەبارە. ھەر خوا خۆی روحم بەم زمانە بکا.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٤، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]