وتووێژ:ئاشتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک چالاک تۆ دەسکاری کردنی نووسینەکانی من دەکەیت و وەریان دەگێڕیت بۆ سەر بنشێوەزاری خۆت کە جیاوازییەکی گەورەمان نییە تەنیا لە چەند ووشە و دەربڕینێکدا نەبێت وەکو ( گفتوگۆ بۆ وتووێژ) (کێشمەکێش بۆ گێرەوکێش) (ھاتۆتە دونیاوە بۆ بە دونیا ھاتووە)... کاکە لە جیاتی ئەم وەرگێڕانە خۆخۆرییە وتاری زمانێکی بیانی وەربگێڕیت زۆر چاکترە ئەو کات ھەرچۆنێکت ویست بینووسە نەک کوردی بۆ کوردی وەربگێڕیت... لەگەڵ ڕێزدا--Ferxwaz (لێدوان) ١١:٠٨, ٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

گفتوگۆ و کێشمەکێش فارسین و کوردی نین. گفتوگۆ بە فارسی دەبێتە گفت‌وگو و لە چاوگی گفتن ھاتووە. برایانی باشوور کە فارسی نازانن لایان وایە ھەر وشەیەک کە عەرەبی نەبێ کوردییە بۆیە زۆر زیاتر لە کوردەکانی ڕۆژھەڵات کوردییەکەیان فارسی تێدایە.--چالاکWьтуwеж (١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١١:٣٣, ٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)