وتووێژی پۆل:پەرتبوونی کورد

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دیاسپۆرا = تاراوگە. --Aza (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن؟ ئەم دووانە (Exile و Abroad) بەو مانایە دێن نەک ئەوەی وتت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٢، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: لە کوێ ئەم دوو وشەیە بە مانای تاراوگە دێن. نموونەت ھەیە؟--Aza (لێدوان) ‏١٩:١٤، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:
  • He lived in exile.
  • I returned from abroad.
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٧، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: پێم وایە exile دوورخستنەوە بێ و abroad ھەندەران.
He lived in exile = ئەو لە دوورخراویدا ژیا.
I returned from abroad = من لە ھەندەران گەڕامەوە. --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٥٥، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من چتێکی ترم بە مێشکدا نایەت. با بۆچوونی بەکارھێنەرانی تریش وەربگیرێت. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٣، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
diaspora ھاومانەیە لەگەڵ dispersionی ئینگلیزی بە مانی پڕش و بڵاوبوونەوە. لە فارسیشدا کە دەڵێن پراکنش ھەر ئەم مانایە پراکنش یان پراکەندەبوون (پراکندگی). لە فیزیکیشدا ھەیە ئێستا دیتم پەڕەوازەیان بۆ داناوە! براکەم نوور پڕش و بڵاو دەبێتەوە دیارە شتەکە ئاخر نوور چۆن پەڕەوازە دەبێ!
نازانم ئەم بەرامبەرە ھەڵە و ناپێوەندیدارانە لە کوێ دێنن، ھەر لە کوێ بە مێشکیان دەگا! ئێستا ئەگەر بڵێن پڕشبوونەوەی کورد زۆر باشترە و مانا باشتر دەگەیێنێ. ھەڵبەت ناڵێم تەواوە بەڵام دیارە لە پەرت باشترە و دروستترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٦، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چی لە بەرژەوەندییە بیکەن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٤، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]