وتووێژی پۆل:پۆلاندنی نێونەتەوەییی نەخۆشییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمەش تەواو نییە. پۆلاندنی نێونەتەوایەتیی نەخۆشییەکان دروستە. تازە ئەگەر وەسواس بی ئەبێ بڵێی چیناندن (classification) نەک پۆلاندن (categorization).-Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٨، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من وای دەبینم جیاوازی ڕستەکەی من و تۆ تەنھا لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەک بەکورتی کێشەی شێوەزاری بێت، چی بڵێین (پۆلاندنی نێونەتەوایەتیی نەخۆشییەکان) یاخوود (پۆلێنکردنی نەخۆشییەکان بە شێوەی نێودەوڵەتی) ھەردووکی یەک مانا دەدەن مەگەر کێشەکە تەنھا کورتکردنەوە و درێژکردنەوە بێت، وە من نەمبیستووە بە Classification بڵێن چیناندن واتا بۆ ئەم بابەتە چیناندن من لەگەڵی نیم، لێرە مەبەستی ئەم پۆلە ئەوەیە چۆن نەخۆشییەکان بناسرێنەوە جۆرەکانیان پۆلێن بکرێن و ناسینەوەییەکی نێودەوڵەتییانەیان بۆ بکرێت.  زۆر سوپاس!--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠٠، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: --> بیرخستنەوە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پۆلاندن سێ بڕگەیە، پۆلێنکردن چوار. نێوەدەوڵەتی ھەڵەیە، نێونەتەوەیی دروستە. ئەوەی من سێ وشەیە، ئەوەی تۆ پێنج. ئەوەی من ھەم کورتترە ھەم دروستترە. لەسەر پۆلاندن و چیناندنیش ناچم. ھەر ئەوەندە دەڵێم کە کلاس و کاتەگۆری فەرقیان ھەیە. بەڵام لێرە دەکرێ لە چاو لە فەرقەکەیان بقووجێنی. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]