وتووێژی پۆل:وتارە ھەتیوەکان لە نیسان ٢٠١٧

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زۆرینەی ئەم وتارانە بەستراون لەگەڵ ویکییەکانی تر، نازانم بۆ تاگیان لێ دراوە؟! ئەم بۆتە کارێکی باشی نەکردووە، دەبێت ئەو گۆڕانکارییانە بگەڕێندرێنەوە. سەرچیا‏١٠:٥٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: کاک سەرچیا لە ھەتیو مەبەست نییە لە نێوانویکی، بەڵکو لە ھاتنی ناوی وتار بە شێوەی [[...]] لە وتارێکی پەیوەندیداردا، و لەو وتارەی تاگەکەشی لێدراوە بۆ وتارێکی تر بەھەمان شێوە. بۆ نموونە سەیری ئێڤەنێسنس یان ئەیمی لی بکە، ھیچیان ئەو تاگەیان لێ نەدراوە.—ژیـار وتووێژ ‏١٠:٥٦، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمن وا لێی گەیشتبووم، بەڵام کە بەم شێوەیەی ئێستایە، بە شتێکی باشی نازانم، بەڕای من بە دانانی ئەو تاگە، کەڵکێکی وا ناگەیەنین بەو وتارانە. بۆ نموونە وتاری گوندەکان، ئەگەرییان کەمە لە وتاری تر ناویان بھێندرێت. سەرچیا‏١١:٠٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەیت بۆ گوندەکان، بەڵام ئەمە نزیکەی لە ھەموو ویکیپیدیایەکی تر ھەیە، ئەو وتارانەی کە تاگەکەیان لێ دراون پێویستە چاکیان بکەین سەرەتا، دواتریش بیرێک لە گوندەکان ئەکەینەوە. من بە توندی دژی ئەوە دەوەستم کە ئەمە پشتگوێ بخرێت یان لابرێت، چوونکە ئێمە لە ویکی کوردی ناوەندی لە ئێستادا لە ڕووی پۆلێنکردنەوە لاوازین و گوێی پێ نادەین. خۆی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زانستنامەی سەر ئینتەرنێت پۆلێنکردنەکانە. باشترە ئیتر لێرەوە دەست بە چاکسازی بکەین. ھەر بەو بۆنەیەوە، لەم ڕووکارە نوێیەی ویکی گرنگی بە پۆلێنکردن دراوە. لەسەر وتووێژەکەی ئەو پەڕەیە ڕای خۆتان بڵێن لەسەری.—ژیـار وتووێژ ‏١١:٠٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی من ئەو تاگەم ئەوەندە نەبینیوە، بەتایبەت لە ویکیی ئینگلیزی. لێرەش بە گونجاوی نابینم، دەبێت بزانین زۆربوونی تاگ ویکیپیدیاش ناشیرین دەکات. ئێمە دەتوانین شتی لەو جۆرە لەڕێی زیادکردنی پۆلەوە بکەین، واتە ئەو پۆلەی کە ئێستا ھەیە ھیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام تاگەکە شتێکی پێویست نییە. سەرچیا‏١١:١٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەبەرئەوەی ویکییەکانی تر لەو ڕووەوە زۆر بێ کێشەن، بە گشتی. بەتایبەتی ویکی ئینگلیزی. لەڕاستیدا پۆلەکە بە تاگەکەوەیە، واتە تاگەکە لابرێت ئەوە ئەو وتارەش لەم پۆلە نامێنێت. من پێم باشترە ھەوڵی چاکسازی کردنی بدەین باشترە وەک لە خۆ-دزینەوە لێی.—ژیـار وتووێژ ‏١١:١٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمن ئەو کارە بە خۆدزینەوە دانانێم، ھەندێک شت ھەیە دەبێت خۆمان بڕیاری لەسەر بدەین و ئەوەندە خۆمان بە ویکییەکانی تر گرێ نەدەین، ئێمە لێرە کارمان گەلێک زۆر لەسەر کەوتووە، و خۆشت دەزانی ئەندامی چالاکمان ئەوەندە نییە، بەڵام دەبوایە پێشتر قسە لەسەر ئەمە کرابا و لەخۆوە ئەم تاگانە دانەنرابان، ئێستاش پێویستی بە قسەلەسەرکردنە، و باشترە ھاوڕێیانی دیش ڕای خۆیان دەرببڕن. سەرچیا‏١١:٤١، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا، پێشووتر پێش ئەوەی ئاڵای بۆت بدرێت بە عەلا بۆت، [لێرە ڕوونکراوەتەوە کارەکانی چی دەبێت، بەڵام وادیارە تۆ چالاک نەبوویت و نەتبینیوە.—ژیـار وتووێژ ‏١١:٥٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]