وتووێژی پۆل:ئابووری سعودیە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داواکاری بۆ گۆڕێنی ناوەکان[دەستکاری]

سڵاو کاک @Aram: تکایە گەر دەتوانی ھەر چی ناوی سعودیە یان سعوودیە لە ویکیپیدیای کوردی دایە بۆ عەرەبستانی سعوودی بگۆڕە، چۆن ھەم ناوێکی دروستترە و ھەم لە ویکیپیدیای کوردی ئەو ناوە پەسەند کراوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٣٩، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Ahrir: بەڕاستی ئەوە بڕێک سەرلێشێوێنەرە بۆ من. گەر ھەر دوو ڕستەی «فڵان سعودیە.» و «فڵان لە سعودیە دەژیت.» بەراورد بکەیت، تێ دەگەیت مەبەستتم چییە. بریا ڕێنووسی ئەو وڵاتەش «سعوودیا» بایە نەک «سعوودیە» چونکە گەر سەیری ناوی وڵاتەکان بکەین، دەبینین کە ئەو جۆرەی ئێمە قسەی لەسەر دەکەین ھەموویان بە «ا» کۆتایییان ھاتووە. ئێستا لەو دوو ڕستەی سەرەوە ھەمان نووسین دوو مانای جیاوازی ھەیە و کێشەی پیتی یائیش لەولاوە بوەستێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: خراپییەکەی ئەوەیە کە چەندین ناوی جیاوازمان لەسەر پۆل و وتارەکان سەبارەت ئەو وڵاتە ھەیە، کە ھەر کامیان جۆرێک نووسراون. گەر دەشڵێی با لە کۆمەڵگا بۆ یەکلاکردنەوەی عەرەبستان یارمەتی وەربگرین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:١٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ناشزانم تا چەند لە لێدوانەکەی سەرەوەم تێگەشتن. بەھەرحاڵ، حەز دەکەی، قسە لەگەڵ کۆمەڵگە بکە، بەڵام ئەو کێشەیە بە ڕای من ھەر ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٥، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆر باشە، من ھەوڵ دەدەم جارێ ناوەکان (تەنانەت ناوی سەرەکیی پۆل، وتار و داڕێژەکان) بۆ عەرەبستانی سعوودی وەگوازم، ئینشاڵڵا گەر ڕۆژێک لەسەر ناوێکی تر ساغ بووینەوە ئەوکات بە گشتی ھەمووان جێبەجێ دەکەین. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٠٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر چاکە، بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٣، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]