وتووێژی داڕێژە:ئاکۆ جەلیلیان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوڕێ @Paraw:، وابزانم ناوی عەباس جەلیلیانە و نازناوی ئاکۆ. بۆیە ناکرێ بنووسرێ ئاکۆ جەلیلیان! سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٤٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan:ئەی براگیان بۆچی پەڕە و داڕێژەکەی عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی بە ناوی ھەژارە؟! بۆچی محەممەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری دەکرێت بە هێمن؟ بەڵام عەبباس جەلیلیان ناکرێت بە ئاکۆ؟! ئەم نووسەرە خۆی کتێبەکانی بە نازناوی ئاکۆ جەلیلیان بڵاو دەکات و بەم ناوە ناسراوە. پەڕاو (لێدوان) ‏٠٨:٣٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw:، بگۆڕێ بە ئاکۆ، وەک ھێمن و ھەژار، لاریم نیە. بەڵام ئەوە وەک ئەوەیە بنووسین ھێمن شێخولئیسلامی یا ھەژار شەرەفکەندی! من فەرھەنگی باشوورەکەیم لایە لەسەری نووسراوە عەباس جەلیلیان (ئاکۆ). ئەگەر ئاکۆ جەلیلیانیش دەنووسێ، ئەوە قەی ناکا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥١، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:کاکە فەرهەنگی باشوور هی ساڵی ١٣٨٥ە، ئەو کات ئاکۆ نازناوی بوو، ئێستاکە خۆی پێ خۆشە وەکوو ناوی بچۆکی خۆی بینووسێت. هێمن و هەژار ناویان نەگووڕاندبوو، ئاکۆ خۆی دەڵێت ئەمە هەم ناومە و هەم نازناومە. من خۆیشم باشتر دەزانم ناوی وتارەکەش بگۆڕێت بە ئاکۆ جەلیلیان؛ (عەبباس جەلیلیان) تەنیا ناوی کاتی لەدایک بوونیە. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏١٨:٥٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]