نەگۆڕی ڕاکێشان
نەگۆڕی ڕاکێشان، کە بە G نیشاندەدرێت[١]، نەگۆڕێکی فیزیکی ئەزموونییە کە لە ھەژمارکردنی ڕاکێشانی نێوان دوو شتی خاوەن بارستدا کەڵکی ھەیە. ئەم نەگۆڕە لە یاسای ڕاکێشانی گەردوونی ئیساک نیوتن و ھەروەھا لە بیرۆکەی رێژەیی ئاینشتایندا دەردەکەوێت.
ھەروەھا بە ناوی نەگۆڕی ڕاکێشانی گەردوونی و نەگۆڕی نیوتنیشەوە دەناسرێت. ھەندێجارێش پێی دەوترێت Gی گەورە [٢]. نابێت بە ھەڵە وەربگیردرێت لە جیاتی "gی بچووک" کە نیشاندەری ڕاکێشی ستاندارد و ڕاکێشی زەوییە.
بە پێی یاسای ڕاکێشانی گەردوونی، ھێزی ڕاکێشەری نێوان دوو تەن (F) ھاوڕێژەیە لەگەڵ لێکدانی بارستکانیان (m١ وm٢) و بە شێوەی پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا:
،
لەو فورمووڵەی سەرەوەدا، G نەگۆڕی ڕاکێشانە.
لە نێوان نەگۆڕە فیزیکییەکاندا ڕەنگە ئەندازە گرتنی نەگۆڕی ڕاکێشان دژوارترین بێت. لە یەکەکانی SIدا، نرخی ئەوەندەیە:
،