نیکۆلۆ مەکیاڤێلی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی نیکۆلۆ مەکیاڤێلی

نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (بە ئینگلیزی: Niccolò Machiavelli) نووسەر، سیاسی و فەیلەسووفی ئیتالیاییە(١٤٦٩–١٥٢٧). مەکیاڤێلی لە ناسراوەترین فەیلەسووفانی سیاسیە و بە شوێنکەوتوانی بیر و بڕواکانی ئەو مەکیاڤێلیست دەوترێ. ناسراوەترین نووسراوەی مەکیاڤێلی کتێبێکە لە بارەی سیاسەتەوە بە ناوی شازادە یان «میر»‌ (Il Principe (1513.


مەکیاڤێللی لە کتێبی «میر»‌ (Il Principe (1513 ‌دا مەکیاڤێللی هێزی تازەی دایە تیۆریی سیاسی و ئەوەی لەوێدا باسی دەکات بە یەکەم دەربڕین دادەنرێ لە ئایدیۆلۆژیی ڕەهایەتی Absolutism.

مەکیاڤێللی لە فلۆرینس Florens کارمەند بوو، ساڵانی ساڵ وەک دیپلۆماتێک کاری بۆ دەوڵەت دەکرد. ساڵی 1512 باوی نەما و پاشەکشەی کرد، لە ماوەی ئەو دوورەپەرێزییەی بەسەریدا سەپێنرا ‌»‌میر‌« و چەندین بەرهەمی دیکەی کاریگەری نووسی، وەک: Discorsi sopra la prima deca di Tito Livio - «تۆژینەوەیەک لە یەکەم دە کتێبی Titus Livius‌‌»‌.

نیکۆلۆ مەکیاڤێلی

پاپافەرمانی و بیری میللەتدۆستی[دەستکاری]

ئەو دەمە ئیتالیا دابەش بووبوو بەسەر چەندین حوکومڕانیی هەمەجۆردا. ئەم فرەبەرەکییە، ڕۆژبەڕۆژ دەبووە لاوازییەکی ئاشکرا. لە باکوور و ڕۆژاوا دەوڵەتی میللیی بەهێز و هاوئاهەنگی فرانسە و سپانیا فراژووت. دەوڵەتی پاپافەرمان دەستەڵاتی هێندە کاریگەر بوو، هەموو هەوڵدانێکی بەرەو یەک گرتنی ئیتالیا ڕێبەست کردبوو.

لەم هەلومەرجەدایە مەکیاڤێللی بیری میللی و نیشتیمانپارێزیی ئیتالیا لە ‌»‌میر‌« دا دەخاتە ڕوو. مەکیاڤێللی دەڵی: لە سایەی کڵێسەوەیە ئێمەی ئیتالیایی لادینین، هەر لە سایەی کڵێسەشەوەیە ئیتالیا وەها لەتلەت و لاوازە.

پەیڕەوانی بیری مرۆڤایەتی Humanism، سەردەمی دێرینی کلاسیکیان بەرز دەنرخاند و مەکیاڤێللیش لەسەر هەمان ڕایە. بەڵام ئەو پێی وایە پەیوەستی سیاسیی دێرین چیدی زیندوو ناکرێتەوە چونکە مەرجە دەرەکییەکان تەواو گۆڕاون. لەبەر ئەوەیە بەشێک لە تۆژەران پێیان وایە بۆچوونی مەکیاڤێللی پەی بردنێکی سەرنجڕاکێشە دەربارەی ڕێژەگەرایی Relativism ی هەم سیستەمی سیاسی و هەم مێژوو.


مرۆڤنۆڕی[دەستکاری]

مەکیاڤێللی دەڵێ مرۆڤ سروشتانە خۆویستە، دڕ و چاوچنۆکە: بەخشینی بکوژی باوکی خۆی لا ئاسانترە لە بەخشینی کەسێک میراتی باوکی ئەمی خواردبێ. مرۆڤ دەسەڵاتویستە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە ئاسوودەگی و پاراستنە.

ئەمانە ڕاستی نەگۆڕن و سیاسەتمەدار تەنانەت میری تاکفەرمانیش دەبێ ڕەچاویان بگرێ. مەکیاڤێللی ئەم پەی بردنە تەماوییە بە ڕستەی ئامۆژگارانە دادەڕێژێ. مەکیاڤێللی دەڵێ میر بۆی هەیە ژێردەستەی خۆی بکوژێت، بەڵام نابێ نابووتیان بکات. میر دەبێ، بەر لە هەر شتێک، پێداویستی دڵنیابوونی ژێردەستانی خۆی دەستەبەر بکات و دەسەڵاتویستییان بکاتە دەسەڵاتویستیی میللی.

کەواتە میر بۆی هەیە بەرانبەر ژێرکردەکان ویژدانبەدەر بێت، بە مەرجێک مەیلی سروشتکردیان ئازار نەدات. پێش هەموو شتێکیش میر دەشێ و دەبێ بەرانبەر میر و دەوڵەتانی دیکە ویژدانبەدەر بێت، چونکە ئەوان ڕکابەری ئەون و گەورەترین کۆسپن لە ڕێی پەلهاویشتنی دەوڵەتەکەی ئەودا. ژێرکردەش دەبێ تەواو ملکەچی دەستوور بن و ئەوەی سەرپێچی لە دەستوور بکات بە ئەوپەڕی بێبەزەییەوه سزا بدرێت.


تەوەرەکانی بیری سیاسی[دەستکاری]

بیری سیاسیی پارەپارەی مەکیاڤێللی ئەم سەرباسانە دەگرێتەوە:

- بیری نەگۆڕیی سروشتی مرۆڤ.

- بۆچوونێکی ساکاری ڕێژەگەرایی مێژوو.

- باوەڕێکی چەسپاو بەوەی ئاکاری دونیاکرد دەبێ سەر بۆ دەوڵەت و میللەت فروو بێنن و بەو جۆرەش ئاکاری ژێرکردەکان دەبێ لە لایەن مەزنایەتی سیاسییەوە دیاری بکرێت و سەرۆکایەتیش تەنیا بەرژەوەندی میللەتەکەی خۆی ڕەچاوە بگرێ


پەراوێز[دەستکاری]


سەرچاوە[دەستکاری]

Från Platon till kommunismens fall - De politiska idéernas historia. Sven-Eric Liedman. «ڕێگوزەری بیری سیاسی» ٩٦-١٠٠

ویکیپیدیای ئینگلیزی


به‌سته‌ری ده‌ره‌کی‌[دەستکاری]

Machiavelli