میکانیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میکانیزم ئامێرێکە بۆئەوە دروستکراوە تا ھێزێکی داخڵکراو و جووڵەیەک بگۆڕێت بۆ کۆمەڵە ھێز و جووڵەیەکی خوازراو. میکانیزم بە گشتی لەم بەشانە پێکدێت:

Schematic of the actuator mechanism for an aircraft landing gear.
  1. پێکھاتەی جووڵاوی وەکو میکانیزمەکانی ددانە و کۆمەڵە ددانە، پشتێن و زنجیر، کام و دواکەوتەکەی.
  2. پێکھاتەیەکی میکانیکی بۆ گواستنەوەی جووڵە کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت Linkage.
  3. ئامێری لێخشاندنی وەکو ئیستۆپ و کلاج.
  4. پێکھاتەی لەخۆگرتن وەکو چوارچێوە frame و بڕغۆ و بۆڵبرین و سپرینگ و چەورکەر و سەگڵاو.
  5. چەندین جۆری پێکھاتەی مەکینەیی تایبەت وەکو سپلاین و زمانە و دەرزی و کلیل.

زانای ئەڵمانی ڕێولیەوکس بەم شێوەیە پێناسەی میکانیزمی کردووە: میکانیزم کۆمەڵە پێکھاتەیەکی پێکەوەلکاوە بۆ جێبەجێکردنی چەند کردارێک کە ئیشێک یان جووڵەیەکیان بە دوادادێت. میکانیزم بە زۆری لە نێوان دوو تەنی بەرگریکار لەژێر کاریگەری ھێزێکدا کە دەخرێتە سەریان ڕوودەدات. ھەندێک جار ئەم دەستەواژەی میکانیزمە لە بواری نازانستیشدا بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە کارلێککردنێک کە لە بابەتێکی تردا باسی دەکەین.[١]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://books.google.com/books?id=Q5btdhoawN4C&printsec=frontcover&source=gbs_ge_summary_r&cad=0#v=onepage&q&f=false ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.