میم (ڕەخنە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میم، Mîm (ئینگلیزی: miːm/ Meme/). بیرۆکەیەک، ڕەفتارێک، یان شێوازێکە کە لەڕێی لاساییکردنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بۆ کلتوورێک یان کۆمەڵگایەک بڵاودەبێتەوە و زۆرجار ھەڵگری مانایەک یان ڕەخنەیەکە یان بۆ گەیاندنی پەیامێکە، کە لەسەر دیاردەیەک یان بابەتێکی دیاریکراو دەخرێتە ڕوو.[١][٢] میم وەک شێوازێکی ھەڵگرتنی بیرۆکە، ھێما، یان کارپێکردنە کولتوورییەکان کاردەکات، کە دەتوانرێت ئەو بیرۆکەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە لە ڕێگەی نووسین، قسەکردن، ئاماژە، بۆنەیەک، یان دیاردە لاساییکەرەوەکانی دیکە کە بابەتێکی دیاریکراویان ھەیە.[٣] لایەنگرانی ئەم چەمکە (ئەوانەی میم دروست دەکەن) میم وەک ھاوشێوەیەکی کولتوورە چینایەتیەکان دەبینن، چونکە خۆیان دووبارە دەکەنەوە و دەگۆڕدرێن و وەڵامی فشارە ھەڵبژێردراوەکان دەدەنەوە. لە زمانی ڕۆژانەی ئێستادا، میم ئاماژەیەکە بۆ میمی ئینتەرنێت، بە شێوەیەکی گشتی وێنەیەک، کە دەستکاری دەکرێت و لەبەردەگیرێتەوە و لە ڕەخنەیەک، ھەڵسوکەوتێک، یان بابەتێکی دیاریکراوی ھاوبەشدا بە شێوەی ئۆنلاین بڵاودەکرێتەوە.[٤]

مێژوو[دەستکاری]

میم شتێکی نوێ نییە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی جینی خۆپەرستی زانای زیندەوەرزانی پەرەسەندن ڕیچارد دۆکینز لە ساڵی ١٩٧٦، کە لە کتێبەکە بە شێوەیەکی جیاوازتر لەو میمەی ئێستا، میمەکەی بڵاوکردبووەوە. لە چەمکی دۆکینزدا زاراوەی میم: "شێوازێکی گواستنەوەی کولتوورییە". ھەندێک لە زمانزانان دەڵێن مرۆڤەکان بۆ چەندین سەدە میمیان بەکارھێناوە بۆ پەیوەندیکردنی نێوان مرۆڤەکان یاخود خۆشی دەربڕین، میمەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک ڕێڕەوێک بۆ گفتوگۆی کلتووری ناسراون.[٥]

وشەی میم[دەستکاری]

میم، شێوازێکی کورتکراوەیە بۆ "لاسایی کردنەوە" (یۆنانی: "لاسایی کردنەوە") لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن ڕیچارد دۆکینز ئەم وشەیە بە فەرمی بڵاوبووەوە.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Meme | Definition of Meme by Merriam-Webster". web.archive.org. 2018-10-18. Retrieved 2023-06-04.
  2. ^ "What Is a Meme?". What Is a Meme? Definition and Examples | Grammarly (بە ئینگلیزی). 2023-04-21. Retrieved 2023-06-04.
  3. ^ https://www.worldcat.org/title/860711989
  4. ^ Miltner, Kate M. (2018), "The SAGE Handbook of Social Media", The SAGE Handbook of Social Media, 55 City Road: SAGE Publications Ltd, pp. 412–428, retrieved 2023-06-04{{citation}}: CS1 maint: location (link)
  5. ^ ئ ا "The History of 'Meme'". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-04.
  6. ^ "Meme | Definition, Meaning, History, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). 2023-05-12. Retrieved 2023-06-04.