مۆڵە ئێنتالپیی پێکھاتن

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

مۆڵە ئینسالپی پێکهاتن (بەئینگلیزی: "standard enthalpy of formation" یان "standard heat of formation"، هێما دەکرێت بە "ΔHfO یان ΔfHO")، ئەو گۆڕانە گەرمیەیە (ئینسالپی) کە ڕوو ئەدات لەئەنجامی پێکهاتنی مۆڵێکی ئاوێتەیەک لەشێوە جێگیرەکەی توخمەکانی و لەپلەی گەرمی °C ٢٥و پەستانی atm ١ دا. [١].

هەر ئاوێتەیەک بەهای ΔHfO ی دیاریکراوی خۆی هەیە و بەهای ΔHfOی توخمەکانیش لە جێگیرترین شێوەدا بە سفر دانراوە.

نیشانەی (O) لەسەر ΔHf باری پێوانەیی دەنوێنێت، واتە °C ٢٥و پەستانی atm ١.

ئەو ئاوێتانەی بەهای ΔHfO ـیان سالبە و بەرزە، زۆرتر جێگیرن، بۆ نموونە ΔHfO ی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن زۆر جێگیرە دەکاتە Kj/mol ٣٩٣.٥، بەڵام ئەو ئاوێتانەی کەبەهای ΔHfO ـیان مووجەبە یان کەمێک سالبە ناجێگیرن بۆ نموونە ΔHfO ـی HI دەکاتە Kj/mol ٢٦.٥ بۆیە ناجێگیرە و لەپلەی گەرمی ژووردا شی دەبێتەوە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ١٫٠ ١٫١ پەڕتووکی کیمیای پۆلی دوانزەهەمی زانستی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان.