مەکتووباتی کاک ئەحمەدی شێخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەکتووباتی کاک ئەحمەدی شێخ، پێکدێت لە مەکتووبات و نامەکانی کاک ئەحمەدی شێخ کوڕی شێخ مەعرووفی نۆدێ، کە یەکێ بووە لە زانایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان.

لە ساڵی ١٢٠٨ـی کۆچی لە سلێمانی لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٠٥ لە ھەمان شار کۆچی دوایی کردووە. لە خزمەتی باوکی خوێندنی زانستەکانی ئایینی تەواو کردووە و مۆڵەتی وانە وتنەوەی زانستی ئایینی و ئیرشادی تەریقەتیشی ھەر لەو وەرگرتووە. کاک ئەحمەد لە ماوەی ژیانیدا ھەموو رۆژێ کۆڕی ئامۆژگاری بووە و (مەکتووبات)ـی نووسیوە بۆ شار و دێھات و دەوار نشینان بۆ ئەوەی لە ڕەگ و لقەکانی ئایینی ئیسلام حاڵی و شارەزا بن. لەم رووەوە وا ناسراوە ٩٩ نامەی (مەکتووبی) نووسیوە و ناردوویەتی بەم لاو بەولاداو و فەرمانی داوە بە نێردراوەکانی ئەو مەکتووباتانە بنووسنەوە و رێنموونی خەڵکیان پێ بکەن، ئەم مەکتووباتە ئەوەی پێویستی موسڵمانان بێ تیایاندایە لە ئەسڵ و لقی و رەوشت و فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە و ڕێگای چارەسەر کردنی کەم و کورتی و ناتەواوی نەفسی و کۆمەڵایەتی. کاک ئەحمەد بە پێی یاساکانی ئەم سەردەم مەکتووباتی بە فارسی نووسیوە. مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس دەسی کردووە بە کۆکردنەوەی مەکتووبات و وەک خۆی دەڵی دوای ھەوڵ و تەقەلایەکی زۆر لای حاجی شێخ ئیبراھیمی قادرکەرەم دوو بەرگ مەکتووباتی دەسگیر بووە و ھەر وە ھا چەند مەکتووبی کەشی لە لابووە کە بە تێکڕا بوونەتە ٥٥ مەکتووب و لە ساڵی ١٩٧٥ز نووسیویەتییەوە و ڕاستی کردوونەتەوە و پوختەی کردوون و وەریگێڕاوەتە سەر کوردی. لە چاپخانەی حوادث بەغدا لە ساڵی ١٩٨٤ لە چاپ دراوە.

نامەکان[دەستکاری]

  • نامەی یەکەم: فەرمان بە چاکە کردن و ڕێگری لە خراپە کردن.
  • نامەی دووەم: نامەی گەورەی بیروباوەڕ (عقائد).
  • نامەی سێھەم: باسی واجباتەکانە.
  • نامەی چوارەم: نامەی بچووکی بیروباوەڕە.
  • نامەی پێنجەم: نامەی دەسنوێژ و خۆشۆردن و مەرج و روکنی نوێژ.
  • نامەی شەشەم: باسی وەسوەسەیە.
  • نامەی حەوتەم: باسی خێر و چاکەی نوێژە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]