من لەگەڵ ئەمەدا باش نیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
من لەگەڵ ئەمەدا باش نیم
چەشنکۆمیدی درامی
وەرگیراو لەI Am Not Okay with This 
لە لایەن چارڵز فۆڕسمان
پەرەپێدەر
  • جۆناثان ئێنتویستڵ
  • کریستی ھۆڵ
دەرھێنەرجۆناثان ئێنتویستڵ
ئەکتەران
گێڕاوتەوە لەلایەنسۆفیا لیلیس
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٧
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • شۆن لێڤی
  • دان کۆھن
  • دان لێڤین
  • جۆش باری
  • جۆناثان ئێنتویستڵ
  • کریستی ھۆڵ
بەرھەمھێنەر(ان)
  • بەدی ئێنڕایت
  • ڕاند گێیجەر
مۆنتاژ
  • یانا گۆرسکایا
  • دەین مەکماستەر
  • ڤارون ڤیسیواناث
وێنەگرجەستن بڕاون
ماوەی پەخش١٩–٢٨ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • 21 Laps Entertainment
  • Ceremony Pictures
  • Raindrop Valley
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (2020-02-26)
گرێدان بۆ دەرەوە
وێبگەی فەرمی

من لەگەڵ ئەمەدا باش نیم زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی وێبیی کۆمیدی-درامی ھاتنە ناو تەمەنی ھەرزەکاری ئەمریکییە، کە لە کۆمیکی چارڵز فۆڕسمان بە ھەمان ناوەوە وەرگیراوە. لە نێتفلیکس لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە. زنجیرەکە ڕیڤیو پۆسەتیڤی وەرگرت، بۆ نواندنەکەی، بەتایبەتی نواندی سۆفیا لیلیس و وایەت ئۆلێف. لە ئابی ٢٠٢٠ دا، زنجیرەکە ڕاگیرا دوای یەک وەرز بەھۆی کۆڤید ١٩وە.

کاست و کارەکتەرەکان[دەستکاری]

سەرەکی[دەستکاری]

  • سۆفیا لیلیس بەڕۆڵی سیدنی نۆڤاک، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە بۆی دەرئەکەوێت کە ھێزی مێشکی ھەیە
  • وایەت ئۆلێف بەڕۆڵی ستانلی «ستان» باڕبەر، دراوسێ و ھاوڕێی سیدنی
  • سۆفیا بڕایەنت بەڕۆڵی دیبا، ھاوڕێی نزیکی سیدنی کە سیدنی ھەستی خۆشەویستی بۆی ھەیە
  • کاثلین ڕۆز پێرکینس بەڕۆڵی ماگی نۆڤاک، دایکی سیدنی

ڕۆڵە کەمەکان[دەستکاری]

  • ڕیچارد ئێڵیس بەڕۆڵی بڕاد لویس، خۆشەویستەکەی دینا کە سیدنی ڕقی لێیە
  • دەیڤد ثیون بەڕۆڵی بەڕێز فایڵ، مامۆستای زانستی قوتابخانەکە
  • زاکەری ئێس. ویلیامس بەڕۆڵی ڕیک بێری، ھاوڕێی نزیکی بڕاد
  • ئەیدن وۆجتاک-ھیسۆنگ بەڕۆڵی لایەم نۆڤاک، برا بچووکەکەی سیدنی

وێنەی ئەلێکس لاوتەر و جێسیکا باردن زۆر بەکارھێندراون بۆ ڕێزگرتن لە کارەکتەرەکانیان جەیمس و ئەلیسا لە کۆتایی ئەم جیھانە بێنرخە (٢٠١٧–٢٠١٩)، ڕووداوەکان کە نیازیوایە لە ھەمان کاتدا بێت وەک I Am Not Okay with This.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "'I Am Not Okay with This' on Netflix: That 'The End of the F***ing World' Easter Egg Explained". 2020-02-26. Archived from the original on 2020-03-02. Retrieved 2020-03-02.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]