مریەم ڕۆدریگێز مارتینێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مریەم ڕۆدریگێز مارتینێز (لەدایکبووی ١٩٢٣ – مردووی ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ لە سان فێرناندۆ، مەکسیک) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی مەکسیکییە. بووە دامەزرێنەری «دایک و باوکی منداڵە ونبووەکان» ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو کچەکەی ڕفێندرا و کووژرا.[١]

چالاکییەکان[دەستکاری]

مریەم ئیلیزابێت ڕۆدریگێز مارتینێز لە سان فێرناندۆی شاری مەسکیکۆ دەژیا. مریەم کووژرا لەڕۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠١٧، ئەمەش لەوکاتەی مەکسیک ئاھەنگی ڕۆژی دایکانی دەگێڕا. مریەم چەند جارێک بەھۆی چالاکییەکانی برینداربوو و ئەو لەڕێگای بۆ نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.[٢]

کۆمەڵگای سان فێرناندۆ دەکەوێتە تاماولیپاس، یەکێک لە ناوچە ھەرە تووندووتیژییەکانی مەکسیک. بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی مەکسیک، لەنێو دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگایە زۆرترین کەسی بزربوو ھەیە بەراورد بەھەرشوێنێکی وڵاتەکە.[٣]

کچەکەی مریەم، کەرین ئەلیخێندرا سالیناس ڕۆدریگێز، لە ساڵی ٢٠١٢ ونبوو. مریەم بۆ دوو ساڵان بەدوایدا گەڕا، تاکوو لە ساڵی ٢٠١٤ لەگۆڕێکی نەناسراو لاشەکەی کەرین دۆزرایەوە. دوای ئەوە، مریەم لەبارەی بکووژانی کچەکەی قسەی بۆ پۆلیس کرد. دواتر، پۆلیس چەند پیاوێکی لەم کەیسە دەستگیرکرد و لە زیندان ئیفادەیان لێوەرگیرا. لە چاوپێکەوتنێکیدا، مریەم ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەو لەلایەن ڕێکخراوێکی تاوانکارییەوە ھەڕەشەی لێکراوە بەڵام پۆلیس ئەو ناپارێزێت.[٣]

مریەم لەگەڵ ھەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی کچەکەی، ئەوا ناوبراو ھەوڵی یارمەتیدانی ئەو دایک و باوکانەشی دەدا کە منداڵەکانیان ونببوو، کەبەیەکەوە ڕێکخراوێکیان دامەزراند. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٧، گرووپێکی چەکدار ھێرشدەکەنە سەر ماڵی مریەم و دەیکووژن.[٤] لەبەرامبەر کووشتنی مریەم حکوومەتی ئەمریکا ئیدانەی ئەو کارەی کرد و ڕەخنەی لەڕەوشی سەلامەتی بەرگریکەرانی مافەکانی مرۆڤ گرت.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Mexican woman who uncovered cartel murder of daughter shot dead". The Guardian. 12 May 2017. Retrieved 9 March 2020.
  2. ^ "La trágica historia de la madre que fue ejecutada luego de encontrar a los asesinos de su hija". Infobae (بە ئیسپانی). 10 May 2019. Retrieved 9 March 2020.
  3. ^ ئ ا "Gunmen Kill Mexican Activist for Parents of Missing Children". nytimes. 12 May 2017. Retrieved 9 March 2020.
  4. ^ Miriam Rodriguez Martinez ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ئێچ ئاردی میمۆریال.
  5. ^ "Justice for Miriam Rodriguez" (بە ئینگلیزی). Retrieved 9 March 2020.