مایەسیری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

مایەسیری بریتییە لە ھەوکردن و ئەستوربوونی خوێنھێنەرە لە دەرچەی پیسایی یاخود خوارەوەی کۆم. لەوایەنە پەیوەندی ھەبێت بە زەخت کردن (پەستان کردن) لەکاتی پیسایی کردن یاخود زیادبوونی پەستان لەسەر خوێنھێنەرەکان لەکاتی دووگیانی، ھەروەھا لە کاتی تریشدا.

ھەندێک جار بابەتێکی ڕووشکێنە، خەڵکی ھەست بە شەرمەرزاربوون دەکەن لە کاتی باسکردن. بایسیری یەکێک لە باوترین نەخۆشیەکان، نیوەی خەڵکی دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی کێشەی خوران و ناڕەحەتی و خوێنبەربوونیان دەبێت کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەیە. بەڵام بەخۆشحاڵیەوە گەلێک لە جۆری چارەسەری ھەیە بۆ ئەم نەخۆشیە، زۆربەی خەڵکی دەتوانن ڕزگاریان ببێت لە نیشانە بێزارکەرەکانی ئەم نەخۆشیە لە ڕێگایی چارەسەری لە ماڵەوە.


نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە[دەستکاری]

نیشانەکانی بریتین لە:

  • خوێنبەربوونێکی بێ ئازار لەکاتی دەرچوونی پیسایی.
  • خوران و زوورانەوە لەدەوروبەری دەرچەی پیسایی.
  • ئازار و ناڕەحەتی.
  • ئەستووربوون لە دەوری دەرچەی پیسایی.
  • گرێ لە دەوروبەری دەرچەی پیسایی.

بەڵام نیشانەکانی مایسیری دەوەستێتە سەر جێگای مایسیریکە، لەوانەیە لەڕووی ناوەوەی کۆم بێت کە ھەستی پێناکەیت.


سەردانی پزیشک[دەستکاری]

ھەرکاتێک نیشانەکانی بەدیارکەوتن پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت. باوترین نیشانە بریتیە لە خوێنبەربوون لە کاتی دەرچوونی پیسایی، بەڵام خوێنبەربوون لەوانەیە لە باری تریش ڕووبدات.


ھۆکاری دروستبوون[دەستکاری]

  • زەخت کردن لە کاتی دەرچوونی پیسایی.
  • دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ لە توالێت.
  • زگچوون یاخود قەبزییەکی درێژخایەن.
  • قەڵەوەی.
  • دووگیانی.
  • جووتبوونی دەرچەی پیسایی.


چارەسەری لە ماڵەوە[دەستکاری]

دەتوانیت بە شێوەیەکی کاتی ناڕەحەتی و ئازارەکانی ئەم نەخۆشیە کەم بکەیەوە لەڕێگای:

  • خاوێنکردنەوە و شووشتنی ڕۆژانە، پێستی دەوروبەری دەرچەی پیسایی بە ئاوی گەرم بشۆ، پێویست بە صابون ناکات.
  • پەڕۆکێکی سار یاخود بەفر بخەرە سەر جێگای ئەستووبوو بۆ کەم کردنەوەی ئەستووربوونەکە.
  • ئازار شکێنک بخۆ وەک پڕۆفین بەشێوەیەکی کاتی بۆ کەم کردنەوەی ئازار.

تێبینی: ئەم پێوەرانە تەنھا بۆ کەم کردنەوی نیشانە بێزارکەرەکانی نەخۆشیەکەیە، ئەمانە نابنە ھۆیھ چارەسەری نەخۆشیەکە، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر ئازارەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەم نەڕۆیشت. ھەروەھا ئەگەر خوێنبەربوونێکی سەختت تووشبوو دەبێت کت و پڕ سەدانی پزیشک بکرێت.


خۆپاراستن[دەستکاری]

خۆراکی دەوڵەمەند لە ڕیشاڵ (فایبەر) بخۆ. سەوزە و میوە؛ شلەمەنی زۆر بخۆوە، ڕۆژانە ٦ پەرداغ لە ئاو و شلەی تر بخۆوە (بەڵام کحول نا- ئەڵکۆھۆڵ). لەکاتی پیسایی کردن زەخت مەکە. بەزووترین کات بڕۆ پیسایی بکە ئەگەر پیساییت ھات. وەرزش بکە.

سەرچاوە[دەستکاری]