مایکرۆسۆفت ئۆفیس
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
مایکرۆسۆفت ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Office) یان proprietary commercial office suite، بەرهەمی کۆمپانیای ئەمریکایی مایکرۆسۆفتە، ئەم بەرهەمە وەک کۆکراوەی کۆمەڵە پڕۆگرامۆکەی کۆمپانیاکەیە کە بە پڕۆگرامی ++C داڕێژراون کە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٨٩ وەشێنرا کە ئەو کات تەنیا سێ پڕۆگرامی بۆ وەشێنرا کە ئەوانیش هەریەکە لە وۆرد و پاوەر پۆینت و ئەکسڵ بوون ، ئەم پڕۆگرامۆکە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک گوونجاوە وەکاری لەسەر دەکرێت بۆ پەرەپێدان.
پڕۆگەرامەکان [دەستکاری]
- وۆرد:بەکاردێت بۆ نووسینی بابەت و پەڕەگراف کە توانای چاپکردن و لەبەرگرتنەوە و چەنەدەها شتی تری هەیە کە بۆ دەستکاری کردنی ئامادەکراوە
- پاوەر پۆینت:بەکاردێت بۆ دروستکردنی پەڕەگراف بۆ نیشاندان بە داتاشۆ بەمەبەستی بەستنی سیمینار و کۆڕەکان لەسەرجەم جیهان بەکاردێت بەوەی کە کۆمەڵێ ئامرازی بۆ دەستکاری تیایە
- ئەکسڵ: بۆ مەبەستی ئامار و خشتە و ژمێریاری بەکاردێت
- ئاوت لەک: بەکاردێت بۆ ناردنی پۆستی ئەلکتڕۆنی
- ئەکسس:بەمەبەستی دروستکردنی داتابەیس بەکاردێت
- پوبلیشەر یان فڕۆنت پەیج : بۆردروستکردنی پەڕگەی وێب بەکاردێت یان دروستکردنی کارتی بازرگانی کۆمەڵێ کاری تری جۆراو جۆر
- پیکچەر مانجەر:بۆکردنەوەی وێنە بەکاردێت کەتوانای زووم و هەڵگەڕانەوەی وێنەی هەیە
وەشانەکان [دەستکاری]
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس بۆ وندۆز
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ١.٥
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ١.٦
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٣.٠
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٤.٠
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٤.٢
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٤.٣
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٩٥
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٩٧
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٠
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس بۆ ویندۆز ئێکس پی
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٣
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٧
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٠
سەرچاوە [دەستکاری]
- ماڵپەڕی سەرەکی مایکرۆسۆفت ئۆفیس
- ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت
- وێکی عەرەبی
- وێکی ئینگلیزی