بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماھاتیر محەممەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مهاتير محمد

لەدایکبوون١٠ی تەمممووزی ١٩٢٥
ئۆفیسسەرۆککوەزیرانی پێشووی مالیزیا
پێشحوسەین ئەون
پاشعەبولڵا ئەحمەد یەدەوی
ئایینئیسلام
واژوو


ماهاتیر محەممەد لەدایکبووی ١٠ی تەمممووزی ١٩٢٥ ، کەسایەتی سیاسەتمەداری مالیزییە ، ئەو چوارەمین سەرۆک وەزیرانی وڵاتی مالیزیا بووە لەماوەی ١٦ی تەممووزی ١٩٨١ تاکوو ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ ئەمەش درێژترین ماوەی سەرۆککوەزیرانییە لەمێژووی مالیزیا و ئاسیا ، جگەلەوەش پێشتر ماهاتیر هەریەکە لەپۆستەکانی جێگری سەرۆککوەزیران و وەزیری پەروەردە و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و وەزیری بەرگری و وەزیری دارایی و وەزیری ناوخۆ بووە ، ماهاتیر محەممەد بەو کەسایەتییە دادەنرێت کە مالیزیای بووژاندەوە و پێشیخست لە زۆربەی کایەکانی ژیان بەتایبەت لە ئابووریدا کە لەساڵی ٢٠٠٢ دەخلی هەر خەڵێکی ئاسایی لە ١٢٤٧ دۆلاری ئەمریکی تێپەڕبوو بۆ ٨٨٦٢ دۆلاری ئەمریکی لەیەک ساڵدا و ماهاتیر لەڕیزی ئەو ئیسلامییە سیاسییانە کە بە میانڕەو ناسراون.