ماریا ئەحمەد دیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماریا ئەحمەد دیدی
لەدایکبوون (١٩٦٢-٠٨-١٨) ١٨ی ئابی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ)
مالێ، ماڵدیڤ
وڵاتی وەرزشماڵدیڤ
زمانی زگماکیزمانی مالدیڤی
پیشەپارێزەر، سیاسەتوان، یاریزانی بەدمینتۆن
پۆستەکانMinister of Defence of the Maldives
ئەندامی حیزبیMaldivian Democratic Party
وەرزشبەدمینتۆن
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، national champion

ماریا ئەحمەد دیدی (Mariya Ahmed Didi؛ لە دایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٦٢) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و وەزیری بەرگریی ئێستا ماڵدیڤە،[١][٢] ئەو لەوەتەی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بووەتە وەزیر، ئەو یەکەمین ژنە لە ماڵدیڤ پۆستی وەزیری بەرگری بەدەست بهێنێت.

ماریا لە زانکۆی ئەبیریستویت، لە وەیڵز، بڕواناممەی شانازیی بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا بەدەست هێناوە. ئەو یەکەم ژنە لە ماڵدیڤ ببێتە پارێزەر. ئەو بۆ ماوە چوار خوول بووە ئەندام لە پەرلەمانی ماڵدیڤ. ماریا ئەحمەد لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٣][٤]

ماریا هاوسەرگیری لەگەڵ محەممەد ئەمیر کردووە، بەیەکەوە کچێک و دوو کوڕیان هەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Team, BS Web (2019-01-24). "In pictures: Maldivian Defence Minister Mariya Ahmed Didi's visit to India". Business Standard India. Retrieved 2021-02-27.
  2. ^ "Minister Mariya: People's trust with the military has increased". One Online (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "2007 International Women of Courage Honorees – AWIU" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Department Of State. The Office of Electronic Information, Bureau of Public Affairs (2008-03-11). "2007 Ceremony". 2001-2009.state.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27.