لێدوانی ویکیپیدیا:قەدبڕ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیاسەت و ڕێسا[دەستکاری]

ماندوو نەبیت @Aram: دەڵێم؛ پێویستە ئەم پەڕەیە ببێت بە پەڕەیەکی فەرمی و کۆمەڵگە ڕەچاوی مەرج و شێوازی بەکارھێنانی بکات؟! ڕات چییە؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٤٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: کاتی خۆی بەکارھێنەر:Aram/پێڕستی قەدبڕەکانم دروست کرد بەس ڕاستییەکەی ئیشی تر زۆر بوون و ئەوەندەش گرنگ نەبوو بۆیە زۆر کاتم بۆی تەرخان نەکرد. گەر حەزت کرد، تۆ کاری لەسەر بکە و گەر نا ھیچ. بۆ ئەم پەڕەش، لەوە دەچێت لە زمانی خۆتەوە نووسیبێتت و لە ئینگلیزییەکەوە وەرت نەگێڕابێت و کێشەدارە؛ قەدبڕ ھەر کورتکردنەوەی ویکیپیدیا بۆ وپ نییە و بەس. گەر بەوردی و ڕێکوپێکی مانادار دروست دەکرێت، با بکرێت. خۆتان ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: نەواللە لەخۆمەوە نەمنووسیوە، ئەوە ویکیپیدیای فارسییە وایان نووسیبوو، ئیتر دیارە لای ئەوان ئاوا بۆتە یاسا. ئێستا باشتری دەکەم، و پاشان وەک سیاسەتێک دایدەنێم کەوایە. سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢٤، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: لە حاڵەتێک شتێک لە ویکیپیدیای ئینگلیزی نەبوو، بچنە ئەوانی تر قەیناکە، بەس ئێستا ئەمە لە ئینگلیزییەکە بەردەستە و ئەوەی ئەوان باشتر نووسراوە تا فارسییەکە. ھەڵبەتە ھەر ویکییەک و بەگوێرەی پڕۆژەکەی خۆی ڕێنمایییەکانی خۆی دەنووسێت. وەک وتیشم «قەدبڕ ھەر کورتکردنەوەی ویکیپیدیا بۆ وپ نییە و بەس.» شێوازی نووسینی ڕێنمایییەکانی ئێرە زۆر باش نەنووسراون. نموونەیەکی سادە، نووسراوە «...پێویستە داڕێژەی سەرەکی قەدبڕ لەنێو پڕۆژەکە دابنرێت، سەردانی ئێرە بکە بۆ گەیشتن بە داڕێژەکە.» لەکاتێکدا دەبێت «...دەبێت {{قەدبڕ}} لە سەرەوەی پەڕەکە خۆی یان لە بنی بەشەکاندا دابنرێت.» بنووسرێت و ئەوەندە بەسە. بڕوانە شێوازی بەستەری داڕێژەکەش. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٦، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]