لێدوانی ویکیپیدیا:سڕینەوەی پێشنیارکراو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە وتوێژی زەیندا شوشە خان باسی کردوە کە کۆلکە/یەکدێڕ وتارەکان سەرچاوەی دروستکردنی وتاری باشترن. کات ئەگەڕێننەوە و هەروا وتووێژەکانیشیان پڕ بایەخ و گرانن. تکام وایە یاساکانمان نیشان بدەن، جگە لەوەش دەستکاری یاساکە بکرێ بۆ نمونە تا ساڵی ٢٠٢٢ یان تا وتاری ویکی سۆرانی ئەگات بە ١٠٠ هەزار "یەک دێڕ لەسەر بابەتێک ئاساییە و ویکی سۆرانی کەم ناکاتەوە بۆ فەرهەنگ چونکە ئەزانین کە فەرهەنگ نیە." یان یاسایەک لەو بابەتە. تاگ لێدان و سڕینەوە قازانجی چیە لە کاتێکدا هیچ نەبێ ٩ ساڵە تازە گەشتوین بە ٢٢ هەزار بابەت؟ ئایا ئێوەی ئەدمین سەرئێشەتان بۆ دروست ئەبێ؟ با بزانین. سوپاس.‏‏هیوا (لێدوان) ‏١٥:٤٧، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوەی زەبیبە و پاشا[دەستکاری]

ناکرێت بەم جۆرە پەرە بە وێکی پیدیای کوردی بدرێت، هەر بابەتێک کەم و کوڕی هەبێت بسڕنەوە، ئەوە لەکۆڵ خۆکردنەوەیە، چەندین بابەتم وەرگێڕاوە سڕیوتانەوە، لەلای خۆتان چارەسەری بکەن نەک بسڕنەوە، ئەو بابەتانەی سەرچاوەیان نیە ببینن کە بە زمانەکانی تر هەیە لەلای خۆتان سەرچاوەی بۆ زیاد بکەن، یان هەندێک بابەت دەسڕنەوە گوایە لە ڕوی وشەزانیەوە گوێمان لێ نەبوە یان دەڵێن بە کوردی وەها نیە، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی کەمی تەمەنتان و کەم ئاشنایەتیتان بێت بەزمانی کوردی تکایە هاوکاری بابەتەکان بکەن. دیاکۆ (لێدوان) ‏٢٣:٤٤، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]