لێدوانی بەکارھێنەر:Omar400abdulla

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عومەر عەبدالله ئای ئێس[دەستکاری]

ئەم بابەتە تیستە

گرتنی زانایەکی ئەڵمانی[دەستکاری]

وێنۆک گرتنی زانایەکی ئەڵمانی گرتنی زانایەکی ئەڵمانی لە گرتنی بەرلین گرنگتربوو بۆ ئەمەریکیەکان کاتێک کە ڕووسەکان بەرەو بەرلین پێشڕەویان دەکرد وابیریان دەکردەووە کە دەبێت پێش ئەمەریکیەکان بەرلین بگرن بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەمەریکیەکان گرتنی بنکەیەکی سەربازی نازیان لە گرتنی بەرلین پێ گرنگتربوو، هەر لەبەر ئەمەش یەکەیەکی سەرەکی سوپای ئەمەریکا بەرەوە ناوچەی ( بەڤاریا) پێشڕەویان دەکرد. کاتێک کە گەشتن بە ئامانجەکایان لەگەڵ فرماندە نازیەکان کۆبوونە بۆ ئەوەی خۆیان بەدەستەوە بدەن بێ شەڕ لە بەرامبەردا توشی هیچ دادگایەکی سەربازی نابن و بەڵین پاراستنیان پێدان. هەموو ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەی کە زانای ئەڵمانی ( فيرنر فون براون) بە سەلامەتی بگرن. کاتێک ئەڵمانیەکان خۆیان بە دەستەوەدا ئەمەریکیەکان رێزیکی تەواو جیاوازیان لە زانا ( فيرنر فون براون) دەگرت بە خێرای داوایان لێکرد لەگەڵ تیمەکەی ئامادەبێت بۆ گەشتکردن بەرەو ئەمەریکا. زانا ( فيرنر فون براون) لەگەڵ ١٦٠٠ زانای کەدا بێ هیچ دادگای کردنێك گواسترانەوە بۆ ئەمەریکا. بۆچی ( فيرنر فون براون) ئەوەندە گرنگ بوو بۆ ئەمەریکیەکان؟ لە راستیدا زانا ( فيرنر فون براون) زانای موشەکی بوو ، کاتێک کە پەیوەندی بە سوپای ئەڵمانیاوە کرد، بیرۆکەی بەکارهێنانی باروتی لە دروستکردنی موشەکدا لابرد و بیرۆکەیەکی نوێ دانا ئەویش بەکارهێنانی سوتەمەنی شل بوو بۆ دروستکردنی موشەک . هەروەها یەکەم کەسبوو لە مێژوودا بتوانێت موشەکێکی ١٣ تەنی بە خێرای دەنگ بۆ مەودای ٣٢٠ کم ئاڕاستەی ئامانجێک بکات و بێ بەکارهێنانی هیچ تەکنەلۆژیایەک ئامانجەکەی بە وردی بپێکێت. موشەکەی ( فيرنر فون براون) بە موشەکی ( ڤی ٢ ) ناسرا و یەکەم مووشەک بوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بتوانێت لە بەرگە هەوای زەوی دەرچێت و پاشان بگەڕێتەوە بۆ ئامانجەکەی و بەوردی بی پێکێت. لە ڕاستیدا ( فيرنر فون براون) دیزاینی موشەکەکی بە جۆرێک کرد کە تەنکی سوتەمنی لەگەڵ تەنکی ئۆکسجینی تێدا بێت بۆ ئەوەی بتوانیت لە دەرەوەی بەرگە هەوا بەردەوام بێت لە کارکردن ، و لەناو هەموو موشەکێکدا ئاراستە کەرێک هەبوو کە خۆی ئاراستەی موشەکەکەی راست دەکردووە و هەرەها بۆ ئەوەی دڵنیابێت هەرگیز موشەکانی ناکەوێتە دەستی دوژمن لە ناو هەموو موشەکێکدا سیستەمێک هەبوو کە ئەگەر هاتوو موشەکەک لەکاتی بەرکەوتن بە زەویدا نەتەقیەوە ئەوا ئەو سیستەمە دوای چەن چرکەیەک موشەکەکی دەتەقاندەوە ، هەموو ئەمانەی کرد بێ بەکارهێنانی هیچ تەکنەلۆجیایەک. موشەکی (ڤی ٢) یەکەم موشەکی بالستی بوو مرۆڤ دروستی بکا. لە بێ بەختی هیتلەردا موشەکەکەی لە کۆتای جەنگدا ئامادەبوو کاتێک کە هاوپەیمانان نۆرماندیان گرتبوو ئەگەر تەنها ٦ مانگ زووتر موشەکەکانی ئامادەبوایە هەرگیز ئەڵمانیان جەنگەکەی نە دەدۆڕاند و هەرگێز رۆژێک نەدەبوو ناوی ( دی دەی) بێت. زیاتر لە ٣ هەزار موشەکی ( ڤی ٢) نرا بە بەلجیکا و لەندەنەوە و لە ئەنجامدا ١٠ بۆ ٢٠ هەزار کەسی کوشت، بەڵام کاتێک کە ( فيرنر فون براون) کەوتە دەست ئەمەریکیەکان نەک هەر دادگای نەکرا بەڵکوو بە خێرای گوازرایەوە بۆ ئەمەریکا لەوێ هەموو شتێکی خرایە بەردەست تاکوو کارەکانی لە ئەمەریکا تەواو بکا. بە دامەزرێنەری زانستی موشەکی ئەمەریکا دادەنرێت و لە بەرامبەر کارەکانیدا رەگەز نامەی ئەمەریکی پێدرا و دواتر ڕێگەی درا لەگەڵ ناسا کاربکات بۆ بەدی هێنانی خەونەکەی کە ناردنی مرۆڤ بوو بۆ بۆشای ئاسمان.Omar400abdulla (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەموو ئەو موشەکانی ناسا بەکاری هێنا بۆ ناردنی مرۆڤ و مانگی دەستکرد بۆ بۆشای ئاسمان و هەروەها ناردنی مرۆڤ بۆ سەر مانگ لە لایەن ( فيرنر فون براون) دیزاین کرابوون.

سۆڤیەتیەکانیش دەستیانکرد بە گواستنەوەی چەندین موشەکی (ڤی ٢ ) بۆ مۆسکۆ تاکوو شیکاری بکەن بەوەش فێری دروستکردنی موشەک بوون.[١]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/V-2_rocket