لێدوانی بەکارھێنەر:Aryakq
پیتی ۊ[دەستکاری]
سڵاو کاک Aryakq. براکەم پیتی ۊ پێتێکی ڕەسمی ئەلفوبێی کوردی نییە. ئەم پیتە پیتێکی ناوچەیییە و تەنیا لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی باشووری وەکوو کەڵھوڕی و لەکی و لقوپۆپەکانی کەڵکی لێوەردەگیرێ. بەرامبەرکەشی لە لاتینیدا ھەر نییە و پیتی üش قەرادادییە و لە ئەلفوبێی تورکی وەرگیراوە. ئەوی ڕاست بێ ئەم پیتە ئێستا ھەیە بەڵام شێوەی ڕەسمی بە خۆوە نەگرتووە و ئەگەر بڕیار بێ بچێتە ناو ڕیزی ئەلفوبێی کوردییەوە، دەبێ بیخەینە ناو کەوانەوە. سپاس.--:)
چالاکوتووێژ ١٣:١٧, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)