لونا ١٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەشتی لونا ١٧ کە لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن کەشتیی ئۆربیتەری مانگەوە وێنەی گیراوە.

لونا ١٧ئەرکێکی بۆشایی ئاسمانی بێ تیمیی پڕۆژەی لونا بوو کە ناوی لونیک ١٧ی لێنرابوو، یەکەم گەڕۆکی ڕۆبۆتی لەسەر ڕووی مانگ جێگیر کرد.[١]

هەڵدان[دەستکاری]

کەشتیی لونا ١٧ لە خولگەیەکی وەستانی زەویەوە بەرەو مانگ هەڵدرا و لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٠ گەیشتە ناو خولگەی مانگەوە، کەشتییە ئاسمانییەکە بە نەرمی لەسەر مانگ لە ناوچەی مارێ ئیمبریۆم (دەریای باران) نیشتەوە.

لونۆخۆد 1[دەستکاری]

شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی لونا ١٧ و لونۆخۆد ١ کە لەلایەن کەشتی ئاسمانی(LRO) گیراوە.

ئۆتۆمبێلێکی مانگی بوو کە لە ژوورێکی هاوشێوەی تانکی پێکهاتبوو و قاپێکی گەورەی چەقاوەی لەسەر هەشت تایەی سەربەخۆ بوو، هەروەها لونۆخۆد 1 بە ئەنتێنەیەکی شێوە گۆچکە، ئەنتێنەیەکی هێلیکی زۆر ئاراستەیی، چوار سپێکترۆمێتری تیشکی ئێکس، تەلەسکۆپی تیشکی ئێکس، دۆزەرەوەی تیشکی گەردوونی و ڕەنگدانەوەی ڕیترۆ لەیزەر (لەلایەن فەرەنسا)ەوە دابین کرابوو. ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی ڕیزبەندی خانە خۆرەکانەوە کاردەکات کە لەسەر لای ژێرەوەی قاپەکەی دانرابوو.

لونۆخۆد مەبەست بوو لە سێ ڕۆژدا کار بکات بەڵام لە ڕاستیدا بۆ ماوەی یازدە ڕۆژ کاری کرد، ئۆپەراسیۆنەکانی لونۆخۆد لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ کە ساڵڕۆژی مانگی دەستکردی سپوتنیک-١ بوو، بە فەرمی وەستا دوای ئەوەی زیاتر لە ١٠.٥ کیلۆمەتر (٦.٥ ​​میل)ی بڕیبوو لەکاتی وێنەگرتن و ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوە کۆتایی پێهات.

کەشتی لونا ١٧ درێژەپێدەری سەرکەوتنەکانی بوو لە گەڕان کۆکردنەوەی زانیاری بەدوای مانگدا، لەلایەن فڕۆکەکانی لونا ١٦ و زۆند ٨ دەستیپێکردبوو، کەشتی ئاسمانی لونا ١٧ فڕۆکەی لونۆخۆد ١ی هەڵگرتبوو، کە یەکەم بوو لە زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی ڕۆبۆتی مانگی گەڕۆک کە بیرۆکەکەیان لە سەرەتای شەستەکاندا دەستیپێکردبوو، لە سەرەتادا وەک بەشێک لە ئۆتۆمبێلە فڕۆکەوانییەکان ئۆپەراسیۆنەکانی نیشتنەوە لەسەر مانگ، ئەمە دووەم هەوڵ بوو بۆ نیشتنەوەی ئۆتۆمبێلێکی لەو شێوەیە لەسەر مانگ دوای شکستهێنان لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٦٩.

قۆناغی دابەزین دوو ڕێڕەوی نیشتنەوە بۆ ڕۆڤەرەکە دابین کرابوو، بۆ ئەوەی لەسەر ڕووی مانگ دابەزێت.[٢]

گەڕۆکەکە کێشی ٧٥٦ کیلۆگرام بووە و بەرزییەکەی نزیکەی ١.٣٥ مەتر بووە و درێژییەکەی ٢.١٥ مەتر بووە. هەریەک لە هەشت تایەکەی دەتوانرا بە شێوەیەکی سەربەخۆ بۆ دوو خێرایی پێشەوە و دوو خێرایی دواوە کۆنتڕۆڵ بکرێت. خێراییەکەی نزیکەی ١٠٠ مەتر بووە لە کاتژمێرێکدا (٠.٠٦٢ میل لە کاتژمێرێکدا)، فەرمانەکانی لەلایەن تیمێکی پێنج کەسی "شۆفێر" لەسەر زەوی فەرمانی بۆ دەردەچووە کە ناچاربوون مامەڵە لەگەڵ دواکەوتنی فەرمانەکان بکەن کە ماوەی ٥ چرکەی دەخایاند، کۆمەڵە ئامێرە زانستییەکان بە پاتری کیمیایی کاریان پێدەکرا.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]