لالە خەدیوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لالە خەدیوی (بە ئینگلیسی: Laleh Khadivi ، بە فارسی: لاله خدیوی)، نووسەر و فیلمسازی کوردە کە لە ئێران لە دایک بووە و دانیشتووی ئەمریکایە.

ژیان[دەستکاری]

لالە خەدیوی لە ساڵی ١٩٧٧ی زایینی لە شاری ئیسفەھانی ئێران لە بنەماڵەیکی کورد لە دایک بووە. ماوەیەکی کورت بەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بنەماڵەکەی کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا و لە سان فرانسیسکۆ نیشتەجێ بووە. لاڵە لە ساڵی ٢٠٠٢ خەریکی سەرنجدانەوە لە سەر کوردەکان و بە تایبەت کوردەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە سەردەمی ڕەزاشا بووە. یەکەمین ڕۆمانەکەی بە ناوی سەردەمی زارۆکان چیرۆکی کوڕێکی کوردە کە باوکی لە ساڵی ١٩٢١ی زایینی لە شەڕ لەگەڵ ئەرتەشی ئێران کوژراوەتەوە. کوڕەکە بە دیلی دەگێڕێتەوە و دەبێتە سەرباز و لە بەرامبەری گەلی خۆی قەرار دەگێڕێتەوە.

لالە خەدیوی ھەروەھا دەستی بە کاری فیلمسازییش داوە. ڕۆمانەکەی سەردەمی زارۆکان بە زمانەکانی عیبری، ھۆلەندی، ئیتالیایی و ... وەرگێڕاوەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. گۆڤاری رید
  2. film catalog; WMM